به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بوو هۆلا فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ده‌یره‌زوور له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره دژی مۆڵگه‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعش و ڕایگهیاندوووه: جێگیربوونی هێزه سه‌ربازییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له ده‌یره‌زوور ڕاسته. ئه‌و هێزانه له شه‌ڕی سوپای دیموکراتیکی سووریا دژی داعش مۆڵگه‌کانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بوردومان ده‌که‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا به جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئۆپه‌راسیۆن له ئێستادا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور له سنووره‌کانی سووریا-عێراق جێگیر کراوه و وتی: له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا پێشکه‌وتنی باشمان هه‌بوووه. له قه‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌کانی ئه‌مریکا و فهڕانساش مۆڵگه‌کانی داعشیان کرده ئامانجی ئاگری تۆپخانه‌یی. هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریکییه‌کان له ناوچه‌که به‌ره‌وپێش ده‌چن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment