لە سه‌یدسادق به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌ویوزاره‌وه‌ دوو كه‌س كوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای سه‌یدسادق به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌ویوزاره‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

کوردپرێس- لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایگەیاند، له‌ئه‌نجامی‌ شه‌ڕی‌ نێوان دوو دراوسێدا لە قەزای سەیدسادق دوو كه‌س كوژران ‌و سێ كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوون، کە سه‌رجه‌میان له‌ هه‌ر دوو لایه‌نی‌ شه‌ڕه‌كه‌ بوون.

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی سەیدسادق، شەڕەکە به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌ویوزاره‌وه‌ روویداوە.

لەبارەی ناسنامەی کوژراوەکان، پۆلیس دەڵێت، یەکەمیان بەناوی (ئـ، س، ح) پیشەی‌ كاسبە و ته‌مه‌ن 48 ساڵە. کوژراوی دووەم (ر، س، ح) پیشەی‌ مامۆستایە و ته‌مه‌نی 23 ساڵە.

پۆلیسی‌ سه‌یدسادق‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كردووەتەوە و دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنى بۆ بكوژه‌كان ده‌ركردووه‌.

News Code 14512

Your Comment

You are replying to: .
captcha