بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 21ی مەی 2018 راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەنجامی سکاڵاکان بڵاو کردەوە و رایگەیاند: بەگشتی هەزار و 436 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت، گشتیی و دەرەوە لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تۆمارکراون، بە هۆشیانەوە دەنگەکانی 103 وێستگە هەڵوەشێندراونەتەوە.
کۆمیسیۆنی ئاماژەی بەوەش کردووە کە 1436 سکاڵاتۆمار کرابوون، دوای پێداچوونەوەش لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دەرکەوتووە 33 سکاڵای سوور هەبوونە.
لەبارەی ئەو 103 وێستگەیەی هەڵوەشێندراونەتەوە، کۆمیسیۆن روونکردنەوەی داوە و رایگەیاندووە: "وێستگەکان لە هەولێر، ئەنبار، بەغدا، سەڵاحەددین و نەینەوا هەڵوەشێندراونەتەوە".
جەختیشی کردووەتە کە هەر کەسێک و لایەنێک تانەی لە ئەنجامەکان هەیە، دەتوانێت لە نووسینگەکەمان لە سەرجەم شارەکانی عێراق تۆماری بکات.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment