حکوومه‌تی تورکیا زللـه‌ له‌ خه‌ڵک ده‌خوات

به‌شی تورکیا- ته‌مل کارا مۆلا ئۆغڵۆ به‌ربژێری پارتی سه‌عاده‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری پێی وایه‌ ڕاپرسییه‌کان به‌ بۆنه‌ی ترسی خه‌ڵک له‌ ده‌ربڕینی باوه‌ڕه‌کانیان ڕاستییه‌کان به‌ دروستی ڕانه‌ده‌گه‌یێنن و ده‌ڵێت حکوومه‌تی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردندا زللـه‌ له‌ خه‌ڵک ده‌خوات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌مل کارا مۆلا ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا و به‌ربژێری ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی تورکیا سه‌رکه‌وتنی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی حه‌تمی زانی و وتی: حکوومه‌ت زللـه‌یێکی خراپ له‌ خه‌ڵک ده‌خوات.

کارا مۆلا ئۆغڵۆ له‌ لێدوانێکدا بۆ دوێچه‌ وله‌ی تورکی وت: "ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنین به‌و ئامارانه‌ی که‌ له‌ ڕاپرسییه‌کاندا وه‌ده‌ست هاتوون ده‌بینن ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی نییه‌ که‌ من ئیدعام ده‌کردن. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن شتهایێک به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن. ئه‌وان ده‌ڵێن "له‌ ڕابردوودا ئه‌گه‌ر له‌ سێ که‌س پرسیارمان بکردایا دوو که‌سیان وڵامی ده‌دایه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ و له‌ سێ که‌س ته‌نها یه‌ک که‌س وڵام ده‌داته‌وه‌." مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌نگده‌ران له‌ ده‌ربڕینی بژارده‌کانیان ده‌ترسن."

ناوبراو زیادیشی کرد: "ئه‌وان ده‌بینن که‌ چ زللـه‌یێک له‌ خه‌ڵک ده‌خۆن. چوونکه‌ خه‌ڵک ماندوو کردوووه‌. خه‌ڵک ماندوون. نه‌بوونی دیموکراسی و داد خه‌ڵکی ماندوو کردوووه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14486

Your Comment

You are replying to: .
captcha