عه‌ره‌به‌كانى که‌رکووک داوایێک ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌ره‌به‌كانى که‌رکووک داوا له‌ ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌كه‌ن ده‌ستوه‌ردان بكات له‌ جیا كردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى پارێزگاكه‌ به ‌ده‌ست و ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به ‌تایبه‌تى نووسینگه‌كه‌ى له‌ که‌رکووک چه‌ندین پێشێلكاری ئه‌نجام داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه‌ حاته‌م تائى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بى له‌ که‌رکووک له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای‌گه‌یاند ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى ئاشكرا كران و گوایه‌ هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى 3 كورسى په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه‌ ڕاست نین و زۆر له‌ قه‌باره‌یان كه‌متره‌.

ناوبراو وتیشی: "له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا چه‌ندین پێشێلكارى ئه‌منى و لۆجستى و ئیدارى و ته‌كنیكى ڕوویان داوه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆى ئه‌نجامێكى ناڕاست و هه‌موو ئه‌وانه‌شمان تۆمار كردوووه‌".

تائى ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ناڕاستانه‌ بوونه‌ته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و داواكردنى مافه‌كانى خه‌ڵک چوونكه‌ پڕۆسه‌ى ساخته‌كارى گه‌وره‌ ڕووی داوه‌ که‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر ئارامى و ئاسایشى پارێزگاكه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى که‌رکووک داوا له‌ ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كانیش ده‌كات ده‌ستوه‌ردان بكات له‌ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى پارێزگاكه‌ به‌ده‌ست.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14438

Your Comment

You are replying to: .
captcha