به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه حاته‌م تائى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بى له که‌رکووک له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى ئاشكرا كران و گوایه هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى 3 كورسى په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه ڕاست نین و زۆر له قه‌باره‌یان كه‌متره.
ناوبراو وتیشی: "له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا چه‌ندین پێشێلكارى ئه‌منى و لۆجستى و ئیدارى و ته‌كنیكى ڕوویان داوه كه بوونه‌ته هۆى ئه‌نجامێكى ناڕاست و هه‌موو ئه‌وانه‌شمان تۆمار كردوووه".
تائى ڕاشیگهیاندوووه ئه‌و ئه‌نجامه ناڕاستانه بوونه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و داواكردنى مافه‌كانى خه‌ڵک چوونكه پڕۆسه‌ى ساخته‌كارى گه‌وره ڕووی داوه که كار ده‌كاته سه‌ر ئارامى و ئاسایشى پارێزگاكه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى که‌رکووک داوا له ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یهكگرتوووهكانیش ده‌كات ده‌ستوه‌ردان بكات له جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى پارێزگاكه به‌ده‌ست.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment