به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ھه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان ڕای‌گه‌یاندوووه: له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌وه ماوه‌ی سێ ڕۆژ بۆ ئه‌و قه‌واره و لایه‌نه سیاسییانه دیاری كراوه كه ڕه‌خنه‌یان له ئه‌نجامه‌كان ھه‌یه ھه‌تا تانه‌كانیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كان له ده‌سته‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت به ھه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار بكه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه كه دوای لیكۆڵینه‌وه له تانه‌كان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌یان كۆمیسیۆن ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن ڕه‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایه‌وه ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێن.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment