لە پردێ سێ مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی دووشەممە سێ مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کران لە سنووری پردێ.

کوردپرێس: لەمبارەیەوە محەمەد خورشید بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە کەناڵی "کوردستان ٢٤"ی راگەیاندووە لە سنووری پردێ سێ مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کران بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان لێ بکەوێتەوە.

تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە مووشەکەکان لە چ میحوەرێکەوە ئاراستەی پردێ کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1443

Your Comment

You are replying to: .
captcha