به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به رادیۆ نه‌وای وت: "یه‌كێتیی نیشتیمانی شاندێكی باڵای پێكهێناوه بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنێتیی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئاینده‌ی عێراق و هاوكات شاندێكی دیكه‌شی پێكهێناوه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كڕیزیی كورد و به‌شداری كردنیان له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا".
قادر عه‌زیز كه لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیشه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا دووپاتی كرده‌وه هه‌رچه‌نده ئاڵۆزییێكی زۆر له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی دروست بوووه به‌ڵام نابێت درێژه بكێشێت به‌ڵكوو پێویسته كار له‌سه‌ر ڕه‌وینه‌وه‌ی بكه‌ن و لایه‌نه‌كان كۆ ببنه‌وه بۆ تاوتوێ كردنی به‌شداری كردنیان له به‌غدا وه‌كوو تیمێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو بۆ داكۆكی كردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment