به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و 6 یه‌كه‌ی تۆپخانه‌یان له نزیک گوندی باگوز، كه له پارێزگای ده‌یره‌زوور له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌دایه، جێگیر كردوون.
پێشتر ھێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا پشتیوانیی سه‌ربازییان له ناوچه‌كانی مه‌نبج، حه‌سه‌كه، عه‌ین عیسا و ڕه‌قه جێگیر كردوووه.
پێشتر ئاژانسی ھه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی له 9ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٦ ھه‌واڵێكی بڵاو كردبوووه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان ھێزه‌كانی كۆماندۆزی فه‌ڕه‌نسی له باكووری سووریا و له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه بڵاو كردوووته‌وه و ئه‌رک جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
به‌م دواییانه ھێزێكی زۆری فه‌ڕه‌نسی كه له عێراق ئه‌ركیان جێبه‌جێ ده‌كرد له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه له باكووری سووریا بڵاو كراونه‌ته‌وه كه له شاره‌كانی مه‌نبه‌ج، ڕۆژھه‌ڵاتی پارێزگای حه‌له‌ب، باكووری سوریا و ھه‌ر دوو پارێزگای ده‌یره‌زوور و حه‌سه‌كه به زریپۆش و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی بینراون.
ھێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به شێوه‌یێكی سه‌ره‌كی له گردی مشتی نوور باشووری شاری عه‌ین عه‌ره‌ب و ناحیه‌ی سرین و ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب و شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له‌گه‌ڵ گوندی خه‌راب عاشق باكووری پارێزگای ڕه‌قه جێگیر كراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment