عه‌بادى و سه‌در له‌سه‌ر پێکهێنانى حکوومه‌ت گفتوگۆیان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژى شه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکى هاوپه‌یمانىی سائیرون کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێى زانیارییه‌کان کۆبوونه‌وه‌که‌ به ‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ کردن بوووه‌ له‌سه‌ر پێکهێنانى حکوومه‌تى داهاتووى عێراق.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌کان هه‌ر دوو لا بیروڕای خۆیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی عێراق و پێکهینانی حکوومه‌ت وه‌ک دوو لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن.

کۆبوونه‌وه‌ى نێوان عه‌بادى و سه‌در پاش ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان دێت له ‌پاش که‌متر له‌ ٢٤ کاتژمێر که‌ تیایدا لیسته‌که‌ى سه‌در به‌ ناوى سائیرون به‌ به‌ده‌ستهێنانى ٥٤ کورسى له‌ کۆى ٣٢٩ کورسى بوو به‌ براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان.

پێشتر سه‌در جه‌ختى له‌وه ‌کرده‌وه‌ که‌ حکوومه‌تێک پێکده‌هێنێت له‌سه‌ر بنه‌ماى له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى و چاکسازى له‌ ئابوورى عێراق و بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق له‌ پاش جه‌نگ.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژى ١٢ى ئایارى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ چوو که‌ لیستى سائیرون به‌ سه‌رۆکایه‌تىی سه‌در بوو به‌ براوه‌ى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردنه‌کان.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14407

Your Comment

You are replying to: .
captcha