پەرلەمانی عێراق داوا دەكات كۆمسیۆن ژمارەیێک لە دەنگەكان بە دەست بژمێرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: نووسراوێک ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەن بۆئەوەی رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ دەستەبەركردنی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تاووتوێ كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتی رێكخست، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، دانیشتنەكە بەبێ دەرچوونی بڕیار بەڕێوەچوو.

لە پاش تەواوبونی دانیشتنەكەش، شەش خاڵ ئامادەكرا و بە نووسراوێكی پاڵپشتیكراو بە چەند دەقێكی یاسایی و پەیڕەوی ناوخۆی كۆمسیۆن، داوا لە كۆمسیۆن دەكرێت رێكارەكانی دڵنیایی كردنەوەی دەنگدەران بگرێتەبەر و رێژەیێک لە دەنگەكان بەدەست بژمێرێت. هەروەک تەواوی زانیارییەكان بدرێت بە كیانە سیاسییەكان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان و مامەڵەیێكی گونجاویش لەگەڵ تانە و سكاڵاكان بكات.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14402

Your Comment

You are replying to: .
captcha