پرسه‌نامه‌ و هاوخه‌مییه‌كان بۆ كۆچی دواییی عادل موراد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی 18-5-2018 عادل موراد دامه‌زرێنه‌رێکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌شه‌وه‌ PUKmedia پرسه‌نامه‌ی ئه‌و حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پرسه‌نامه‌یان ناردوووه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كان...

سه‌رۆک كۆمار ماته‌مین بۆ كۆچی دواییی عادل موراد ڕاده‌گه‌یێنێت

ڕۆژی هه‌ینی 18-5-2018 سه‌رۆک كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسووم پرسه‌ و ماته‌مینی خۆی بۆ كۆچی دواییی كه‌سایه‌تیی سیاسیی دیاری كوردیی عێراقی و تێكۆشه‌ری نیشتمانی كاک عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ دوای نه‌خۆشییێكی سه‌خت و كوشنده‌ ماڵئاوایی كرد.

سه‌رۆک كۆمار له ‌پرسه‌نامه‌یێکی تایبه‌تدا بۆ خانه‌واده ‌و كه‌سوكار و دۆستان و هاوڕێیانی كۆچكردوو ڕای‌گه‌یاند گه‌لی كورد و گه‌لی عێراق به‌ ئۆغركردنی به‌ڕێز عادل موراد خه‌باتگێڕێكی خۆڕاگریان له‌ده‌ست دا كه‌ فیكری نه‌ته‌وه‌ییی مرۆیی و نیشتمانپه‌روه‌ریی ڕاستگۆیانه‌ی پێكه‌وه‌ ئاوێزان كردبوو سه‌رباری باوه‌ڕی قووڵی به‌ فیكری دیموكراسیی پێشكه‌وتنخواز و هه‌ست كردنی به‌رزی به‌ لێپرسراویه‌تی‎ و به‌گژاچوونه‌وه‌ی سه‌ركوت كردن و چه‌وساندنه‌وه‌ و شانازی كردنیشی به‌ داكۆكی كردن له‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ تافی لاوییه‌وه‌ به‌ بیرهێناوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌ نامه‌كه‌یه‌:

"به‌ داخ و په‌ژاره‌یێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی به‌ڕێز عادل موراد كه‌سایه‌تیی سیاسیی كوردیی عێراقیی تێكۆشه‌ر و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانمان بیست كه‌ یه‌كێک بوو له‌ پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری ژیان ئاوا مام جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی نه‌خۆشییێكی دژوار ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

‎له‌ كاتێكدا ماته‌مین ده‌رده‌بڕین بۆ گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لی عێراق بۆ ماڵئاوایی به‌ڕێز عادل موراد به‌وه‌ی تێكۆشه‌رێكی خۆڕاگرمان له‌ده‌ست دا كه‌ فیكری نه‌ته‌وه‌یی مرۆیی و نیشتمانپه‌روه‌ریی راسته‌قینه‌ی پێكه‌وه‌ گرێ دابوو، سه‌رباری باوه‌ڕی پته‌وی به‌ فیكری دیموكراسیی پێشكه‌وتنخوازانه‌ هه‌ستكردنی به‌ لێپرسراویه‌تی به‌رز و به‌گژاچوونه‌وه‌ی سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه‌، به‌ شانازییشه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ بیر دێنینه‌وه‌ كه‌ له‌ تافی لاوییه‌وه‌ هاتۆته‌ ریزی داكۆكی كردن له‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، زۆربه‌ی ڕۆڵ و هه‌ڵوێسته‌ شێلگیر و ئه‌مه‌كدارییه‌كانیشی به ‌بیر دێنینه‌وه‌ وه‌ک یه‌كێک له‌ چالاكترین تێكۆشه‌ره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق دژ به‌ دیكتاتۆری و قوربانیدانی له‌ پێناوی عێراقی دیموكراسیی فیدراڵیی پێشكه‌وتووی ئازاد.

‎كۆچكردوو مێژوویێكی درێژخایه‌نی تێكۆشان و توێژینه‌وه‌ جێهێشتوووه‌ به‌ نه‌مری له‌ دڵی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ناسیویانه‌.

‎سۆز و به‌زه‌ییی فراوان بۆ به‌ڕێز عادل موراد و گه‌رمترین پرسه‌ و ماته‌مینمان بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی و دۆستان و هه‌ڤاڵان و خۆشه‌ویستانی.

‎إنا لله وإنالیه‌ راجعون

‎فوئاد مه‌عسوم

‎سه‌رۆك كۆمار

مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دواییی عادل موراد ڕاگه‌یێنراوێک بڵاو ده‌كاته‌وه‌

مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هه‌واڵی كۆچی دواییی هه‌ڤاڵ عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) ڕاده‌گه‌یێنێت.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان

ئه‌ندام و كادیر و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان

به‌ داخ و په‌ژاره‌یێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی هه‌ڤاڵ عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ڕاده‌گه‌یێنین كه‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 18/5/2018 كاتژمێر 10:15 به‌ كاتی كوردستان له‌ شاری كۆڵنی وڵاتی ئه‌ڵمانیا دوای ململانێیێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و كه‌سوكار و خانه‌واده و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌كه‌ین.

هه‌ڤاڵ عادل موراد له‌ بنه‌ماڵه‌یێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر له‌ ساڵی 1949 له‌ شاری به‌غدا له‌دایكبوووه‌. خاوه‌ن كه‌سایه‌تییێکی تایبه‌ت بوووه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆشه‌ویستی بۆ خاک و نیشتیمان له‌ ناو دڵ و ده‌روونیدا چه‌كه‌ره‌ی كردوووه‌، ژیانی سیاسی له‌پێناوی كوردایه‌تیدا زوو ده‌ستی پێكردوووه‌ و له‌ ساڵی 1965 له‌ به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردوووه‌.

له ‌ساڵی 1966 له‌ به‌شی كیمیای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیرا و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی به‌شێكی ڕێكخستنه‌كانی به‌غدای كردوووه‌.له‌ ساڵی 1969 به‌شێكی ڕێكخستنه‌كان ئاشكرا بوون هه‌ر بۆیه‌ ناچار بوو واز له‌ خوێندن بێنێ و ڕوو بكاته‌ شاخ و ببێ به‌ پێشمه‌رگه‌. له‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا بوووه‌ ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی له‌ ناوچه‌ی باڵه‌ک و له‌ هه‌مان كاتدا له‌به‌ر كه‌می مامۆستای گونده‌كان له‌ خوێندنگه‌ی گوندی گه‌ڵاڵه‌ مامۆستای شۆرش بوووه‌.

پاش ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11 ئازاری 1970، له‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان به‌ سكرتێر هه‌ڵبژێردرا و بوووه‌ جێگری لێپرسراوی رێكخراوه‌ پیشیه‌كانی عێراق و به‌هۆی فشاری ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ نێوان كورد و ئه‌و ڕژێمه‌ له‌ ساڵی 1974 ده‌ست پێبكاته‌وه‌، به‌غدای به‌جێهێشت و له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش گیرسایه‌وه‌ و له‌ نسكۆی 1975 ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و پاشان ڕوو له‌ وڵاتی سووریا ده‌كات و له‌وێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌به‌ستێت و به‌شدار ده‌بێت له‌ دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ حوزه‌یرانی 1975.

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ لێپرسراوێتی رێكخستنی ناوه‌وه‌ی وڵاتی پێ سپێردراوه‌ و دواتریش بۆ دروست كردنی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ڕوو له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌كات و توانی بناغه‌یێک بۆ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ و وڵاتانه‌ دابنێ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌تری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر سه‌رقاڵی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری بوو له‌ كوردستان و له‌م ڕوووه‌وه‌ لێپرسراوێتی ئه‌ركه‌ لۆجستیه‌كان و ناردنی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تایییه‌كانی بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات گرته‌ ئه‌ستۆ.

له‌ مانگی كانوونی دووهه‌‌می 1979 گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستان و باره‌گاكه‌ی برده‌ خڕی ناوه‌زه‌نگ. له‌ مانگی شوباتدا ڕووی كرده‌وه‌ سووریا و پاشان له‌ لوبنان له‌ ڕۆژنامه‌ی (سه‌فیر) وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس كاری كردوووه‌.

له‌ ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی به‌ حزبی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه‌ كردوووه‌ و له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه‌دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا. له‌ ساڵی 1994 په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ و پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێدرا و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی تا ساڵی 2000 له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ به‌رده‌وام بوو.

له‌ 2003 به‌شدار بوو له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ بۆ ڕووخاندنی رژێمی به‌عس ده‌دران، له‌گه‌ڵ ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسدا چوو بۆ به‌غدا و ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و دیپلۆماتكارانه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ و ماوه‌یێكیش له‌ ئه‌نجومه‌نی حكوم نوێنه‌ری سه‌رۆک تاڵه‌بانی بوو.

له‌ ساڵی 2004 بوووه‌ باڵوێزی عێراق له‌ رۆمانیا. له ‌ساڵی 2010 له‌ كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ ئامانجی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه‌ خۆی بۆ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌پاڵاوته‌وه و له‌و كۆنگره‌دا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال رێزلێنانی پێبه‌خشی.

له‌ ڕۆژی 3/12/2011 له‌سه‌ر داوای سه‌رۆک مام جه‌لال و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیدا به‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا.

به‌داخه‌وه‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر 10:15 له‌ ئه‌ڵمانیا دوای ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی دڵه‌ گه‌وره‌ و پاک و پڕ له‌ ئاواته‌كه‌ی بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی و پێشه‌نگ بوونی حزبه‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێكردین، به‌ له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌ركرده‌ ماندوونه‌ناسه‌ زیانێكی گه‌وره‌ به ‌گه‌لی كورد و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وت و كه‌لێنێكی له‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی به‌جێهێشت.

هه‌زاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ عادل موراد و سه‌رجه‌م خه‌باتگێڕان و شه‌هیدانی رێگای رزگاری و ئازادی كورد و كوردستان.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

18/5/2018

قوباد تاڵه‌بانی: ماڵئاوا پیاوه‌ ناخ سپی و خه‌مخۆره‌كه‌ی یه‌كێتی

قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دواییی عادل موراد پرسه‌نامه‌یێک ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و هاوڕێ و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...

به‌ڕێزان كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كاک عادل موراد

به‌ڕێزانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

به‌داخه‌وه‌ و به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیاسه‌تمه‌دار كاک (عادل موراد)مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه ‌و ماته‌مینی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوو و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین.خوالێخۆشبوو كاک عادل وه‌ک پێشمه‌رگه‌یێک و هاوسه‌نگه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و یه‌كێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژیانی خۆی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له‌ پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ته‌رخان كردبوو، كه‌سێكی ڕۆشنبیر و نیشتمانپه‌روه‌ر و هه‌ق‌بێژ بوو، هه‌موو ئاوات و ئامانجی سه‌رخستنی ڕێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و یه‌كێتی بوو، به‌داخه‌وه‌، مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌م جاره‌ كاک عادل به‌شدار بێت له‌ خۆشییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌ده‌ستدانی مایه‌ی په‌ژاره‌یێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو لایێكمان.

له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی پاكی كاک عادل به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، سه‌بووری و دڵنه‌واییش به‌ كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت.

ماڵئاوا پیاوه‌ ناخ سپی وخه‌مخۆره‌كه‌ی یه‌كێتیی، ماڵئاوا پێشمه‌رگه‌ و ڕۆشنبیره‌كه‌ی شاخ و شار.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی

پرسه‌نامه‌ی لاهور شیخ جه‌نگی بۆ كۆچی دواییی عادل موراد

لاهور شیخ جه‌نگی بۆ كۆچی دواییی هه‌ڤاڵ عادل موراد پرسه‌نامه‌یێک بڵاو ده‌كاته‌وه ‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات خوالێخۆشبوو یه‌كێک بوو له ‌تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان و جێگای هه‌میشه‌ دیاره‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...

به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی هه‌ڤاڵ (عادل موراد)مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كه‌م. خوالێخۆشبوو یه‌كێک بوو له‌ تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی ته‌رخان كردبوو، له‌ كاتی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیشیدا هه‌میشه‌ پیاوێكی ڕاستگۆ و خه‌مخۆری سه‌ركه‌وتنی حزبی شه‌هیدان بوو، به‌داخه‌وه‌ مه‌رگ ڕێگای نه‌دا كاک عادل به‌رده‌وام بێت بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان، جێگای تۆ هه‌میشه‌ دیاره‌ پیاوی هه‌ق‌بێژ و ڕاستگۆ.

له ‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایی به‌ كه‌س و كار و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت.

لاهور شیخ جه‌نگی

مه‌حموود سه‌نگاوی: كۆچی دواییی عادل موراد كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كورد

مه‌حموود سه‌نگاوی بۆ كۆچی دواییی عادل موراد پرسه‌نامه‌یێک‌ بڵاو ده‌كاته‌وه ‌و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت ئه‌م كۆچه‌ و ژیان ئاوایییه‌ی عادل موراد خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...

له ‌ناكاوی كۆچی سه‌ركرده‌ و بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كورد و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كاک (عادل موراد)م پێگه‌یشت. گه‌لی كورد ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یێكی گه‌وره‌ و مه‌زنی له‌ده‌ست دا، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رز و تێكۆشه‌ری خوالێخۆشبوو و هاوڕێبازه‌كانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ تایبه‌تی و گه‌لی كورد به‌ گشتی ده‌كه‌م.

كاک عادل، یه‌كێک له‌ شۆڕه‌سوارانی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ و دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوووه‌، خوالێخۆشبوو سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ بواری پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسه‌ت بوو.

هه‌ر بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌ڤاڵه‌ تێكۆشه‌ره‌مان، ئه‌م خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێڕه‌ ماندوونه‌ناسه‌ جێگای داخ و په‌ژاره‌ی هه‌موو تاكێكی نیشتیمانپه‌روه‌ری گه‌لی كورده‌. له‌ده‌ستدانی كاک عادل كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌لی كورد به‌ گشتی و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ تایبه‌تی، ئه‌م كۆچه‌ و ژیان ئاوایییه‌ی كاک عادل خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد.

له‌ كۆتاییدا هیوادارم یه‌زدانی مه‌زن ڕۆحی به‌رزه‌فڕی كاک عادل به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

مه‌حموود سه‌نگاوی

قادر عه‌زیز: عادل موراد بۆ هه‌میشه‌ له‌ مێژووی میللـه‌ته‌كه‌ماندا ده‌ژی

قادر عزیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دواییی عادل موراد پرسه‌نامه‌یێک بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...

ماڵئاوا پیاوه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كوردایه‌تی

دوا سه‌فه‌ری كاک عادل بۆ چاره‌سه‌ر كه‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو دیار بوو كه‌ دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی ده‌روات، من ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نه‌متوانی سه‌ردانی بكه‌م. هه‌رچه‌نده‌ پێشتر له‌ شاری (كۆڵن) سه‌ردانم كردبوو، دوێنێ دانی به‌یانییه‌كه‌ی كه‌ چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی بووین په‌یوه‌ندیم به‌ كاک عدنان موفتی كرد گوتی ئیمرۆ كاتژمێر(5)ی ئیواره‌ كاک عادل ده‌گاته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و دێم پێكه‌وه‌ ده‌چین بۆ فڕۆكه‌خانه، هه‌ر دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كاک عدنان په‌یوه‌ندی كرده‌وه‌ كه‌ هاتنه‌وه‌كه‌ی كاک عادل له‌لایه‌ن دكتۆره‌كانه‌وه‌ دوا خراوه‌ و گوتوویانه‌ به‌م دۆخه‌ ناتوانێ سه‌فه‌ر بكات. ڕێکكه‌وتین كه‌ بچین بۆ لای به‌ڵام ئاگاداریان كردین كه‌ چوونه‌كه‌مان زۆر سوودی نییه‌ و فریای بینینی ناكه‌وین چوونكه‌ دكتۆره‌كان چه‌ند كاتژمێرێكیان بۆ داناوه، ئه‌وه ‌بوو دوانیوه‌ڕۆكه‌ی و شه‌وه‌كه‌شی هه‌ر له‌ چاوه‌ڕوانی هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌كه‌ بووم. تا به‌یانییه‌كه‌ی نامه‌یێكم بۆ هات كه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ كاک عادل كۆچی دوایی كرد واته‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌ی كه‌ له‌ دوێنێوه‌ چاوه‌ڕێی بووم گه‌یشت.

كاک عادل دوای ململانێیێکی چه‌ند ساڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی دوای ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی و وره‌ به‌رزییه‌ی كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا هه‌بوو دواجار نه‌خۆشیه‌كه‌ زه‌فه‌ری پێبرد و بۆ هه‌میشه‌ لێی دوور خستینه‌وه‌. كاک عادل خه‌بات و تێكۆشانه‌كه‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی زۆر له‌وه‌ ناسراوتره‌ كه‌ به‌نده‌ له‌م چه‌ند دێره‌دا بۆ خه‌ڵكانی‌تری باس بكه‌م، به‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا له‌ یه‌كێتیی قوتابیان بووم كاتێ ناوی كاک عادل و هه‌ڵوێسته‌كانیم ده‌بیست، دواتریش له‌ دوای هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلول كاک عادل بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری كه‌وتووی كوردایه‌تی له ‌ته‌ک خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌كانی‌تری هه‌ر دوای ماوه‌یێكی كه‌م له‌ هه‌ره‌سه‌كه‌ له‌ شام یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان دامه‌زراند كه‌ دوای ساڵێكیش شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانیان راگه‌یاند.

كاک عادل كه‌سێكی پاک و دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر بوو، له‌ هه‌مووشی گرنگتر تا دواساته‌كانی ژیانی كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوو، به‌نده‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1979 له‌ شام چاوم به‌ كاک عادل كه‌وت، ئه‌و ماوه‌ی له‌ شام (دیمه‌شق) بووین یه‌كه‌م جار چاومان به‌ به‌رێز (عبدالله‌ ئۆجه‌لان) كه‌وت كه‌ دوای ئازادكردنی له‌ زیندانی توركیا و به‌ یارمه‌تی دۆسته‌ ئه‌رمه‌نییه‌كانی خۆی گه‌یاندبوووه‌ سووریا له‌ ئوتێلێكدا دابه‌زیبوو. ئه‌وكاته‌ ناوی نهێنی هه‌ڤاڵ (علی) بوو.

كاک عادل ئه‌وكاته‌ له‌ سووریا و لوبنان ده‌ستی ده‌رۆیشت و خه‌ڵكێكی زۆری له‌ حزبه‌ عێراقییه‌كان و لوبنانی و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ناسی و یارمه‌تییێكی زۆری ئۆجه‌لان و (P.K.K) دا. به‌م شێوه‌ خه‌بات و تێكۆشانی كاک عادل و دۆستایه‌تی و هه‌ڤاڵه‌تی كاک عادل و به‌نده‌ له‌و كاته‌وه‌ تا دواساته‌كانی ژیانی به‌رده‌وام بوو. به‌م بۆنه‌ دڵته‌زێنه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆم و له‌ خوشكی به‌رێزم (ئاشنا) خان و له‌ خانه‌واده‌كه‌ی و له‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و له‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و له‌ سه‌رجه‌م دۆست و هه‌ڤاڵه‌كانی كاک عادل موراد له‌ سه‌رجه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌م.

ماڵئاوا كاك عادل، دڵنیا به‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ ویژدان و یاد و یاده‌وه‌ری هه‌ڤاڵان و مێژووی میلله‌ته‌كه‌تدا ده‌ژیت.

قادر عزیز

2018.05.18

پرسه‌نامه‌ی ئاسۆ مامه‌ند بۆ كۆچی دوایی عادل موراد

دوای ململانێیێكی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دواییی هه‌ڤاڵ (عادل موراد) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیمان پێگه‌یشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌؛ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوو و ته‌واوی ئه‌ندام و كادیرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كه‌ین و له‌ خوا ده‌پاڕێینه‌وه‌ كۆچكردوو جێی به‌هه‌شت بێ.

هه‌ڤاڵ عادل موراد یه‌كێک بوو له‌ خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌رانی ڕێگه‌ی كوردایه‌تی و رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ رابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. به‌ داخه‌وه‌ مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دا به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ر رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

هه‌ڤاڵی كۆچكردوو جگه‌ له‌وه‌ی تێكۆشه‌رێكی ماندوونه‌ناس بوو، هاوكات سه‌ركرده‌یێكی ڕاستگۆ و حه‌ق‌بێژ بوو، هیچ كاتێک سڵی له‌ وتنی ڕاستییه‌كان نه‌كردوووه‌ته‌وه‌ و له‌ كوێدا پێویست بووبێ راستییه‌كانی وتوووه‌ و له‌و پێناوه‌شدا قوربانیی زۆری دا. هه‌روه‌ک كه‌سێكی خۆشه‌ویستی ناو هه‌ڤاڵه‌كانی بوو و به‌رده‌وام وه‌ک سه‌ركرده‌یێكی خاكی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا درێژه‌ی به‌ كاروانی خه‌بات داوه‌.

مه‌خابن مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دا ته‌واوی خه‌ونه‌كانی بۆ به‌دیهێنانی كوردستانێكی ئاوه‌دانی یه‌كگرتوو بێنه‌ دیی و رێكه‌وتی 18ی ئایاری 2018 له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی لێكردین.

سڵاو.. له‌ ڕۆحی پاكی هه‌ڤاڵ عادل موراد و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان!

ئاسۆ مامه‌ند

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی که‌رکووک

18-5-2018

پرسه‌نامه‌ی ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا بۆ كۆچی دواییی عادل موراد

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا پرسه‌نامه‌یێک ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و هاوڕێیانی عادل موراد ده‌كات و داوا له‌ یه‌زدان ده‌كات كه‌ گیانی پاكی عادل موراد و ته‌واوی شه‌هیده‌كانی‌ترماندا به‌ به‌هه‌شتی نه‌مری خۆیی شادی بكات.

پرسه‌نامه‌كه‌...

به‌رێز بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كاک عادل مراد

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی هاورِێ و هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كاک (عادل مراد)م بیست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری كاک عادل و هاورِێ و ئازیزانی ئه‌كه‌م، ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ هه‌موومان جێگای نیگه‌رانی و غه‌مێكی قووڵه‌ هه‌ر بۆیه‌ پرسه‌ و سه‌رخۆشی له‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و ته‌واوی كادر و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی ئه‌كه‌م كه‌ بێگومان ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ناخه‌وه‌ پرسه‌باری كردوون، کاک عادل له‌ ماوه‌ی خه‌بات و تێكۆشانیدا هه‌میشه‌ پیاوێكی خۆرِاگر و دڵسۆزی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی بوووه‌ بۆیه‌ به‌م كۆچه‌ی كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تی و یه‌كێتی زیانی گه‌وره‌ی به‌ر ئه‌كه‌وێت، داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی شه‌هیده‌كانی‌ترماندا به‌ به‌هه‌شتی نه‌مری خۆیی شادی بكات.

ان لله وان الیه‌ راجعون

براتان

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ره‌ش

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

به ‌داخ و كه‌سه‌رێكی گه‌وره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی تێكۆشه‌ری دێرینی گه‌له‌كه‌مان كاک (عادل موراد)مان پێگه‌یشت.

كاک عادل نموونه‌ی ئینسانی خه‌باتگێڕ و سه‌ر ڕاست و خۆنه‌ویست بوو له‌گه‌ڵ بیر و باوه‌ڕ و ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆی تێده‌كۆشا، پیاوێک بوو به‌شی هه‌ره‌زۆری ته‌مه‌نی له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌یدا به‌ سه‌ر برد بێ ئه‌وه‌ی بۆ له‌حزه‌یێک ماندوێتی بنوێنێ، منه‌ته‌كاریێک بكات.

خوالێخۆشبو یه‌كێک بوو له‌و سیاسییه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی كه‌ به‌ ساده‌یی و ڕاستگۆییه‌كه‌ی جێگه‌ی خۆی له ‌دڵی هه‌مووماندا كردبوووه‌ و بۆ ئه‌به‌د له‌ لاپه‌ڕه‌ پرشنگداره‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا شوێنی دیاری ئه‌بێت و به ‌زیندووی و گه‌وره‌یی له ‌ناخ و ویژدانماندا ئه‌مێنێته‌وه‌.

له‌ده‌ستدانی کاک عادل موراد خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو به ‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌مانی پیادا تێپه‌ڕده‌په‌ڕێت و كه‌لێن و بۆشاییێكی دیار به‌جێده‌هێڵێت كه‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كارێكی ئاسان نابێت.

هه‌ر له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م، له‌ خوا داواكارم سه‌بووری هه‌موو لایێک بدات و دواكۆست و ناخۆشیان بێت.

براتان

ئارام شێخ محه‌مه‌د

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

۱۸/٥/۲٠۱۸

وته‌بێژی ڕه‌سمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كۆچی دواییی عادل موراد پرسه‌نامه‌یێک بڵاو ده‌كاته‌وه‌

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی ڕه‌سمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ باڵیۆزی پێشووی عێراق له‌ رۆمانیا سیاسه‌تمه‌داری عێراق عادل موراد دوای ململانێیێكی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی جێی هێشتین.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ‌ڕوو: عادل موراد یه‌كێک بوو له‌و كه‌سایه‌تییه‌ دیپلۆماسییانه‌ی عێراق كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق شانازی پێوه ‌ده‌كرد چوونكه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ باڵیۆزی عێراق بوووه‌ له‌ رۆمانیا هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی حكوومه‌تی عێراق و گه‌لی عێراق.

له ‌كۆتاییی پرسه‌نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتووه‌، هاوخه‌می وه‌زاره‌ت بۆ له‌ده‌ستدانی عادل موراد ڕاده‌گه‌یێنین و له‌ یه‌زدان داواكارین ڕۆحی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

میروه‌یس: ڕۆڵی گه‌وره ‌و گرنگی عادل موراد له ‌بیر ناكرێت

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یێكدا كه‌ به ‌ناوی خۆی و مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به ڕۆڵ و پێگه ‌و خه‌باتی له‌مێژینه‌ی كۆچكردوو عادل موراد ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

به‌داخه‌وه به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی 2018.05.18 هه‌واڵی كۆچی دواییی سیاسه‌تمدار و پێشمه‌رگه ‌و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی تێكۆشه‌ر و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی و هاوڕێی دێرینی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال کاک " عادل موراد"م له ‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێگه‌یشت كه‌ له ‌ناخه‌وه‌ خه‌مباری كردم.

هه‌ڤاڵ "عادل موراد" یه‌كێک بوو له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌میشه‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی هه‌بوووه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا چ وه‌ک نووسه‌رێک به‌رده‌وام تیشكی له‌سه‌ر خاڵه‌ هه‌نووكه‌یییه‌كانی دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ داده‌نا، چ وه‌ک سیاسی و پێشمه‌رگه‌یێک له ‌قۆناغه‌ هه‌ستیار و گرنگه‌كاندا ڕۆڵی خۆی هه‌بوووه‌ و ژیان و حاڵی خۆی له‌پێناو مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مام جه‌لال ته‌رخان كردبوو بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیی گه‌وره‌ی وه‌ک به‌ڕێزیان، كۆستێكی به‌زیان و خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه چ بۆ ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چ بۆ گه‌لی كورد.

له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سه‌رجه‌م كادیر و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م.

شێركۆ میروه‌یس

ل، مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی "ی.ن.ك"

پرسه‌ و ھاوخه‌می خاتوو شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د بۆ کۆچی به‌ڕێز کاک عادل موراد

به‌داخه‌وه‌م بۆت کاک عادل... به‌ داخ و په‌ژاره‌یێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی براو و هه‌ڤاڵی ئازیزم كاک (عادل)م بیست... زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ له ‌ده‌ستدانی ئه‌و برا و هه‌ڤاڵ و هاورێیه‌ی كه‌ دڵنیام هه‌میشه‌ جێگه‌ی له‌ ناو دڵماندا ده‌مێنێته‌وه‌ و شوێنه‌كه‌ی له‌ ناو یه‌كێتیدا دیار و چۆڵ ده‌بێت... له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم كه‌ سه‌بووری كه‌سوكاره‌ ئازیزه‌كه‌ت و هه‌موو لایێكمان بدات..

یادت به‌خێر. ڕۆحت شاد..

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ١٨-٥-٢٠١٨

پرسه‌ و ھاوخه‌می خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی بۆ کۆچی دواییی عادل موراد

به‌ داخ و که‌سه‌رێکی گه‌وره‌وه‌ ئه‌م به‌یانییه‌ برا و دامه‌زرێنه‌ری یه‌کیه‌تیه‌که‌مان، هاوڕێ و هاوخه‌باتی مام؛ به‌رێز عادل موڕاد بۆ دواجار دوای ململانێیێکی قورس له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا جێی هێشتین، به‌ ڕاستی کۆسپێکی گه‌وره‌یه‌؛ کۆچکردوو هه‌میشه‌ ئه‌رکه‌ قورس و دژواره‌کانی به‌ ئاسانترین رێگه‌ جێ به‌جێ کردوووه بۆیه‌ هیوادارین خوای گه‌وره‌ سه‌بووری بنه‌ماڵه‌که‌ی و هه‌موومان بدات و دوا ناخۆشی هه‌موو لایێک بێت، ڕۆحی جه‌نابیشیان له‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات۰

بێگه‌رد تاڵه‌بانی

ماڵئاوا خه‌مخۆری یه‌كێتی و هاوڕێكانت

پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر دانا ئه‌حمه‌د مسته‌فا

له‌ كۆتاییی نه‌وه‌ده‌كان، خوێندكاری قۆناغی به‌كالۆریۆس بووم ئه‌وكات ڕۆژنامه‌ی (الاتحاد) كه‌ زمانحاڵی یه‌كێتی بوو به‌ زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو به‌نده‌ش له‌وێ وه‌ک نووسه‌ر و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری زمانه‌وانی رۆژنامه‌كه‌ كارم ده‌كرد، له‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌ ئه‌و زاته‌ مه‌زنه‌م ناسی كه‌ پارچه‌یێک بوو له‌ لێبوورده‌یی و دڵسۆزی و ئه‌مه‌گ و وه‌فاداری، به ‌ڕاستی كاک عادل سیاسه‌تمه‌دار بوو، مه‌ڵۆیێک له‌ خه‌رمانی ئه‌زموون و تێۆری ئاوێته‌ی یه‌كتر كردبوو، به‌ درێژایی مێژووی سیاسی و فه‌رهه‌نگی خۆم كه‌مترین كه‌سم بینیوه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ قووڵ و تێگه‌یشتوووانه‌ قاڵ بووبێت له‌ چه‌مكه‌ سیاسییه‌كان و له‌ خودی یه‌كێتی و جه‌نابی مامی گه‌وره‌...

كاک عادل له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌كان به‌ زمانی خۆیان قسه‌ی ده‌كرد، خاكڕایی ئه‌و زاته‌ وای كردبوو كه‌ بچێته‌ دڵی هه‌مووانه‌وه‌، جگه‌ له‌ كارزانییه‌ سیاسییه‌كه‌ی كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ورد بوو هه‌رگیز نه‌مبینی رۆژێک له‌ رۆژان بڕیاری هه‌ڵه‌ یان هه‌تا شی‌كردنه‌وه‌یێكی ناڕاست بكات بۆ هه‌ر رووداوێكی سیاسیی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان.

كاک عادل گیان! كۆستی تۆ گه‌وره‌یه‌، یه‌كێتی و ئێمه‌ش وه‌ک هاوڕێ نزیكه‌كانت فرمێسک دڵ و چاومانی ئاژنیوه‌، ده‌ستمان له‌سه‌ر چۆكه‌ و جوانییه‌كانت هزری له‌ گرێژه‌ژه‌نه‌ بردووین، ئێمه‌ت بێ‌ناز و هه‌تیوو كرد، ئاخر كه‌ی كاتی ئه‌م كۆچه‌ ناواده‌یه‌ بوو؟ ئه‌ی نازانی ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ مامی گه‌وره‌ ماڵئاوایی لێكردین و ئه‌ویش هه‌مووانی هه‌تیوو خست؟!.

كاک عادل گیان! له‌ كۆتا په‌یوه‌ندیماندا زیاتر له‌ جارێک پێت وتم: خه‌ریكی یه‌كێتی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ بن، گوێ به‌ ته‌ندروستی من مه‌ده‌ن، یه‌كێتی باش بێت من ساغ و سه‌لامه‌ت ئه‌بم!!.

شه‌ره‌فمه‌ندم كه‌ ڕۆژگارێک فێری ئه‌لف و بێی سیاسه‌تت كردم، دڵنیا به‌ نه‌ خۆم و نه‌ هاوڕێ نزیكه‌كانم كه‌ ناوت نابووین هاوڕێكانی مه‌سیح، بۆ ساتێک یادی به‌خێرت له‌ دڵ و مێشكماندا ده‌رناچێت، بۆ ساتێک خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیمان بۆت كه‌ل نابێت.

بنوو.. ڕۆحت شاد.. دڵنیا به‌ هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ له‌سه‌ر وه‌سیه‌ته‌كه‌ت ده‌ڕۆین و دڵسۆز و خه‌مخۆر و پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی ده‌بین، كۆچی تۆ مه‌شخه‌ڵی ڕێ ڕۆشنكه‌ره‌وه‌مانه‌، كۆچی تۆ دامه‌زراوتر و سه‌قامگیرترمان ده‌كات له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی و رێكخستنی ناو ماڵی خۆمان كه‌ هه‌میشه‌ خه‌مێكی گه‌وره‌ت بوو.

كاک عادل گیان! من ده‌زانم ئێمه‌ وه‌ک تۆمان پێناكرێ به‌ڵام دڵنیات ده‌كه‌ین ڕێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌ و تۆ و شه‌هیدان هه‌رگیز له‌ یاد ناكه‌ین... ئێمه‌ ئاومان له‌و كانییه‌ خواردۆته‌وه‌ و له‌و خوێندنگه‌یه‌ فێر بووین كه‌ مامی گه‌وره‌ و تۆ و هه‌موو شه‌هیدان قاڵبوون تیایدا و خۆتان رازاندۆته‌وه‌ و به‌ پیت و وشه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایدیۆلۆجیه‌كانی بۆیه‌ دڵنیات ده‌كه‌ین كه‌ مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ت ناكه‌وێته‌ زه‌وی و له‌ ده‌ستێكی ئه‌میندایه‌ و خۆمان به‌ خاوه‌نی بارته‌قای رێبازه‌كه‌ت ده‌زانین.

ماڵئاوا كاک عادل گیان.. نه‌ زمان ده‌توانێ په‌سنی مه‌زنیی تۆ بكات و نه‌ وشه‌ش پڕكێشی ئه‌وه‌ ده‌كات خۆی له‌ گه‌وره‌ییت بدات. ئه‌وه‌ی سیحری هیچ ساحرێک نه‌یتوانی بیكاته‌ دیاری بۆ كورد و ئه‌وه‌ی ئایدیای هیچ رۆمانێک نه‌یتوانی بیبه‌خشی به‌ ژیانمان، تۆ توانیت له‌وانه‌ش زیاتر و دنیایێكی پڕ له‌ جوانی خۆشنوودی و خۆشه‌ویستی و دنیابینی و نیشتمانپه‌روه‌ری و یه‌كێتی بوون و داهێنان ببه‌خشی پێمان.

ماڵئاوا كاک عادل گیان! من و هاوڕێ نزیكه‌كانت سوپاسگوزارتین بۆ ئه‌و هه‌موو دیارییه‌ ناوازه‌یه‌ت كه‌ به‌ ئایدیا و وشه‌ و لێكدانه‌وه‌ و زه‌رده‌خه‌نه‌كانت پێشكه‌شت كردین.

رۆحت شاد بێت.. نه‌ ئێمه‌ وه‌ک هاوڕێ نزیكه‌كانت و نه‌ گشت دڵسۆزه‌كانی‌تر سه‌نگه‌ره‌كه‌ت چوڵ ناكه‌ین و مه‌جله‌س و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانت سارد ناكه‌ینه‌وه‌. مه‌گه‌ر هه‌ر حه‌زره‌تی (نالی) بێته‌ ده‌ست و له‌ په‌سنی گه‌وره‌یتا بڵێ: (عادلێ بوو عه‌دیلی ئه‌و قه‌ت له‌ دنیادا نه‌بوو)!

* یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

پرسه‌ و ھاوخه‌می ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموور

ڕۆحت شاد سه‌ركرده‌ بوێر و چاو نه‌ترسه‌كه‌ی یه‌كێتی و خوێندكاره‌ پێگه‌یشتوووه‌كه‌ی خوێندنگای مام، رِۆحت شاد سه‌ركرده‌ی خاكی و خۆنه‌ویست و به‌وه‌فاكه‌كه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و سه‌ركرده‌ به‌رێز و قسه‌خۆش و به‌هه‌ڵوێسته‌كه‌م، ماڵئاوا هه‌ڤاڵ عادل.

پرسه‌نامه‌ی به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل بۆ كۆچی دوایی عادل موراد

عادل موراد تێكۆشه‌رێكی دێرین و خاوه‌ن ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕی و نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئێمه‌ وه‌ک به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی ناواده‌ی به‌ڕێز عادل موراده‌وه‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌ڤاڵانی و كه‌سوكاری ڕاده‌گه‌یێنین و خه‌مباری خۆمان دێنینه‌ زمان.

به‌رێز موراد تێكۆشه‌رێكی دێرین و خاوه‌ن ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕی و نه‌ته‌وه‌یی بوو كه ‌هه‌ر كه‌س ده‌توانێت بیكاته‌ سه‌رمه‌شقی تێكۆشان له‌پێناوی گه‌لی كورد و تێكۆشانی ئازادیدا.

دووباره‌ به‌شدار و دڵگرانی خۆمان ڕاده‌گه‌یێنین و به‌هیواین ڕۆحی شاد و ڕێگه‌ی درێژ بێت.

به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل

پرسه‌نامه‌ی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...

دڵگرانین به ‌كۆچی دواییی هه‌ڤاڵ عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند

خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو هه‌ڤال عادل موراد

هه‌ڤاڵان دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

كۆچی دواییی هه‌ڤال عادل موراد له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند خه‌مبار و دڵگرانی كردین. له ‌كار كه‌وتنی دڵی گه‌وره‌ی هه‌ڤاڵ عادل موراد له هه‌لومه‌مه‌رجێكی هه‌ستیاری وه‌ک ئێسته‌دا خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ و جێی نیگه‌رانی هه‌مومان بوو و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ هه‌ڤالانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و خانه‌واده‌كه‌ی رِاده‌گه‌یه‌نین.. بێگومان هه‌ڤاڵ عادل موراد له‌ خه‌باتی سیاسی و رِێكخراوه‌یییدا جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌ندامێكی كارای ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی بوو له‌ چه‌ندین وێستگه‌ی ژیانی سیاسیدا پۆستی سه‌ركردایه‌تی جیا جیای وه‌رگرتوووه‌ و له‌ هه‌مووشیاندا سه‌ركه‌وتووانه‌ خه‌مخۆرانه‌ ئه‌رک و كاره‌كانی خۆی رِاپه‌رِاندوووه ‌و هه‌میشه‌ش نه‌خشه‌رِێگاكه‌ی مامی مه‌زنی به‌ زامنی سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوه‌كان زانیوه.‌ به‌داخه‌وه‌ به‌یانیی رِۆژی هه‌ینی كاتژمێر ١٠ و چاره‌كی به‌یانی له‌ نه‌خۆشخانه‌نه‌یێكی ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی له‌ گه‌ل و خاک و هه‌ڤاڵانی كرد.. كاک عادل به‌داخه‌وه‌ له ‌كاتێكدا به‌جێی هێشتین ئه‌ركه‌كانی زۆری مابوو به‌ هیوای به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان بوو پیاوێكی پاک و جوان و بی غه‌لوغه‌ش و دڵساف و ساده‌ و هاورێ و به‌وه‌فا بوو بۆ هه‌ڤالان.. دۆستێكی نزیک و هاورِێ و هه‌ڤاڵی رِێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیا بوو..

هه‌ڤالان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتیش ئاگادار ده‌كه‌ین له ‌ئێسته‌دا به‌ ئاماده‌ بوونی چه‌ند هه‌ڤاڵێكی سه‌ركردایه‌تی و كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا و لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان و خانه‌واده‌كه‌ی سه‌رقاڵی رِاپه‌رِاندنی رِێكاره‌ یاسایییه‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ و هێنانه‌وه‌ و به‌رێكردنی ته‌رمی هه‌ڤال عادل مورادن كه ‌له ‌چه‌ند ڕِۆژی داهاتوودا ده‌گه‌یه‌ندرێته‌وه‌ شاری سلێمانی و به‌ خاک ده‌سپێردرێ.

نه‌مری بۆ هه‌ڤاڵ عادل موراد

گیانی شاد و رِۆحی پاكی ئاسوده‌بێ

كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

پرسه‌نامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بۆ كۆچی دواییی تێكۆشه‌ری ناوداری گه‌له‌كه‌مان عادل موراد

به‌ داخ و په‌ژاره‌یێكی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دواییی كه‌سایه‌تیی سیاسی و شۆڕشگێڕی ناوداری گه‌له‌كه‌مان خوالێخۆشبوو به‌ڕێز عادل مورادمان بیست، ساڵانیكی زۆری له ‌ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له ‌ڕێگه‌ی گه‌له‌كه‌ی سه‌رف كرد، به‌ڕێز عادل موراد هه‌ر پێشمه‌رگه ‌و كادری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكوو دڵسۆز و خه‌مخۆری هه‌موو بزاڤی ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان بوو، به‌ كۆچی دواییی به‌ڕێزیان گه‌له‌كه‌مان خه‌ساره‌یێكی گه‌وره‌ی كرد و كه‌لێنێكی له‌ ڕیزی تێكۆشاندا دروست كرد، هیوادارین به‌هه‌موو لایێكمان بتوانین ئه‌و كه‌لێنه‌ پڕ بكه‌ینه‌وه‌ تاكوو ڕۆحی ئاسووده ‌بێت، ئێمه‌ وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هاوخه‌می خۆمان ده‌رده‌بڕین و سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌كه‌ین، هیوادارین دواناخۆشی هه‌موو لایێكمان بێت و خوالێخۆشبووش ڕۆحی شاد بێت و جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت.

ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی

په‌یامی هاوخه‌می سکرتێری گشتیی حزبی ڕزگاریی کوردستان

به‌ڕێز مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان!

به‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان!

سڵاوی رزگاری و سه‌رخۆبوون...

به‌ داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دواییی "کاک عادل موراد" سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانمان بیست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ به‌ ناوی خۆم و له‌ جیاتی هه‌ڤاڵانم له‌ سه‌رکردایه‌تیی حزبی رزگاریی کوردستاندا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز و له‌ ڕێی ئێوه‌یشه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ تێکڕای هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانی کاک عادل موراد ده‌که‌ین.

بێگومان ئاشکرایه‌ که‌ به‌ ماڵئاوایی کردنی کاک عادل موراد یه‌کێتیی نیشتمانیی کورستان سه‌رکرده‌یێکی بوێر و خاوه‌ن‌هه‌ڵوێست و ئه‌ندامێکی دامه‌زرێنه‌ری خۆی له ‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها گه‌لی کوردستان تێکۆشه‌رێکی ڕاستینی گه‌وره‌ی له‌ کیس چوو، ئێمه‌ش برا و هه‌ڤاڵێکی دێرینمان له‌ده‌ست دا.

گیانی شاد، سه‌رساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئێوه‌ و سه‌رجه‌م هاوخه‌مان.

براتان ڕێکار ئه‌حمه‌د

سکرتێری گشتیی حزبی رزگاریی کوردستان

2018.05.18

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14389

Your Comment

You are replying to: .
captcha