ته‌رمی عادل موراد ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 18-5-2018 عادل موراد دامه‌زرێنه‌رێکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ له ‌ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌ و سه‌رقاڵی جێبه‌جێ كردنی ڕێكاره‌ یاسایییه‌كانی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی عادل موراده‌ به‌ PUKmediaی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی واتا ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا پشوووه ‌و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ مامه‌ڵه‌ یاسایییه‌كانی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو عادل موراد له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا ڕۆژه‌كه‌ دیار نییه‌ كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ ده‌گاته‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا و له ‌دوای ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ته‌رمی عادل موراد ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ خاكی پیرۆزی كوردستان و به‌ خاک ده‌سپێردرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14383

Your Comment

You are replying to: .
captcha