هاوکاری و ئاماده‌ بوونی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ مه‌نبه‌ج درێژه‌ی ده‌بێت

به‌شی سووریا- وه‌فدێکی پایه‌به‌رز له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج کۆ بوویه‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر هاوکاری و ئاماده‌ بوونی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ مه‌نبه‌ج ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌فدێکی پایه‌به‌رز له‌ هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج کۆ بوونه‌وه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یێنه‌ریی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ به‌و کۆبوونه‌وه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: وه‌فدی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش که‌ له‌ نێوانیاندا ژێنڕاڵ جه‌یمز جرارد وته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی ئاماده‌ بوو له‌ بینای فه‌رمانده‌ییی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ دیدار و گفتوگۆیان کرد.

له‌و دیداره‌دا جه‌خت کرایه‌ سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی هاوکاریی هاوبه‌شی نێوان دوو لایه‌ن و هاوکارییه‌کان له‌باره‌ی پاراستنی ناوچه‌که‌.

لای خۆیه‌وه‌ ژێنڕاڵ جرارد ڕای‌گه‌یاند: هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج درێژه‌ی ده‌بێت و ئاماده‌ بوونی هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی بنده‌ست داعش به‌رده‌وامه‌.

وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج پێکهاتبوو له‌ محه‌مه‌د مسته‌فا (ئه‌بوو عادڵ) فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج، شروان ده‌رویش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌ن، ئیبراهیم بناوی جێگری فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی دیکه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14377

Your Comment

You are replying to: .
captcha