به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌دحه‌ت سێنجهر نوێنه‌ری ماردین له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه دۆخه‌که‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری ئه‌و پارته له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018 و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندان ئازاد بکرێت و له گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردندا ئاماده بێت له‌سه‌دا 20ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات بۆیه وێناچێت ئازادی بکه‌ن.
ناوبراو له باره‌ی ڕاپرسییه ئه‌نجام دراوه‌کان له لایه‌ن پارته‌که‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا وتی: به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی که ئێمه ئه‌نجاممان داوه ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان تا ئێستا نزیکه‌ی 12 له سه‌ده به‌ڵام به‌و هه‌وڵانه‌وه دژی ئێمه دایانڕشتوووه ئه‌گه‌ر هه‌یه نیسابی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست نه‌هێنین بۆیه ده‌بێ زۆر به وردییه‌وه سندۆقه‌کانی ده‌نگدان بپارێزین. ئه‌گه‌ر ئێمه نیسابی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست بێنین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنیش بێت ناتوانێت ئه‌و شته‌ی که ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات چوونکه له‌و ئه‌گه‌ره‌دا ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌یه واتا په‌رله‌مان له ده‌ست ده‌گرین. ده‌بێ ئه‌وله‌وییه‌ت وه‌ده‌ست هێنانی په‌رله‌مان بێت.
سێنجهر له باره‌ی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریشدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر موحه‌ڕه‌م ئینجه بچێته خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردن پاڵپشتی لێ ده‌که‌ین به‌ڵام له‌و باره‌شه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌گه‌ڵ پارته‌که‌ی ئێمه‌دا زۆر گرینگه. ئه‌گه‌ر پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا نه‌توانێت هه‌ڵسوکه‌وتێکی گونجاوی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بێت هه‌مووان تاوانی ئه‌و ئه‌نجامه ده‌ده‌نه‌وه که له هه‌ڵبژاردندا وه‌ده‌ست دێت.
سه‌رچاوه: Artı Gerçek
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment