کشانه‌وه‌ی حیزبی فه‌زیله‌ی عێراق له‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سر ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌ سه‌رکردایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی حیزبی فه‌زیله‌ له‌و هاوپه‌یمانییه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن عادلی وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی حیزبی فه‌زیله‌ له‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سر بێ بنه‌مایه‌ چوونکه‌ هێشتاکه‌ فه‌زیله‌ ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر دێته‌ ئه‌ژمار.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئێمه‌ هێشتاکه‌ له‌ ناو که‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردنداین هه‌ر بۆیه‌ وێڕای ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ چووینه‌ته‌ قۆناغی هاوپه‌یمانێتیی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ، بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵگه‌لێکی وا کارتێکه‌ری له‌سه‌ر وره‌ی هاووڵاتییانی عێراق ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14374

Your Comment

You are replying to: .
captcha