ئەو ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغدا کرا هەڵەیە و لە زیانی هەرێمی کوردستانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ئەو ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغدا کرا هەڵەیە و لە زیانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، ئەمەی وەفدی ھەرێم بە زانین بێت یان نەزانین، لە ڕووی دارایەوە زیانێکی گەورە دەبێت بۆ ھەرێم.

ناوبراو وتیشی ئەو بڕگەیەی ھەفتەی پێشوو ڕەتیان کردەوەو وتیان ڕەوتە شیعەکان دەستکارییان کردووە، ئەمڕۆ نوێنەرانی پارتی و یەکێتی پێیڕازی بوون.

ئەوەشی خستوەتە روو، بەپێی ئەو بڕگەی لە لیژنەی دارایی بە ڕەزامەندی نوێنەرانی پارتی و یەکێتی پەسەند کراوە، بۆ پشکی ھەرێم دەبێت، ھەرێم بەھای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتە فیدڕاڵیەکان بداتە حکوومەتی ناوند لەبەرامبەر پشکی ھەرێمدا.

عەلی حەمە ساڵح روونی کردووەتەوە، ھەرێم نزیکەی ٧٥٠ ملیار دینار دەدات و بەغداش ترلیۆنێک دەدات، لە بڕگەیێکی دیکەدا ئەم بڕگەیەی سەرەوە بەتەواوی بەتاڵکراوەتەوە بۆ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نەیەت.

ئەوەشی نووسیووە بەپێی بڕگەی (ھ) مەقاسە قبووڵ ناکرێت و ئەگەر ھەرێم بەتەواوی پابەند نەبێت، ھیچ بڕە پارەیێک بۆ ھەرێم نانێرن، بەدڵنیایی، بڕیار بەدەستی شیعە، بەھای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل بەرامبەر پشکی ھەرێم وەک مەقاسە لێکدەدەنەوە ھیچ بڕە پارەیەک نانێرن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، وەفدی ھەرێم دەبوو پێداگیری لەسەر ئەوە بکەن ڕۆژانە بڕی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بکەن! کە ئەمەیان نەکرد، کەوتنە ھەڵەیێکی گەورەوە.

دەشڵێت، ئەم رێککەوتنە بەزانین وەفدی ھەرێم کردبێتیان یان لە نەزانین، ئەمە داوی شیعە بێت یان پلانی ھەرێم، لە ئەنجامدا ھیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوەو نایەت، بەم فۆڕمە بە ڕێوەبردنەی ئێستاش لێبڕین بەردەوام دەبێت، مانگی ئایندە راستی و دروستی ئەم قسەی ئێمە دەردەکەوێت، لە دڵەوە ھیوا دەخوازم من ھەڵەبم بڕە پارەیێک لە بەغداوە بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1437

Your Comment

You are replying to: .
captcha