بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لێژنەی دەوڵەتی عێراق پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 27ی گوڵان بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە ناڕەزایی دەربڕینەکان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن تاوتوێ بکات و بە شەفافیەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکات، هەروەها لەو کۆمیسیۆنە داوای کردووە لە چوارچێوی یاسادا دەرەنجامەکانی هەڵبژادرن تاوتوێ بکات.
لێژنەی دەوڵەت داوا لە ڕەوتە سیاسییەکان و هاوڵاتییانی عێراقی دەکات لە ڕێگای یاساییەوە ناڕەزاییەکانی خۆیان ڕابگەیێنن و جەختیش دەکاتەوە یەکەمایەتیی ئەوان بەرگری کردن و پاراستنی ئیرادە و خواستی دەنگدەرانە.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment