لێژنەی دەوڵەت داوا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەکات بە شەفافیەتەوە مامەڵە لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینەکاندا بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێژنەی دەوڵەتی عێراق داوا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دەکات بە شەفافیەتەوە مامەڵە لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینەکاندا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لێژنەی دەوڵەتی عێراق پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 27ی گوڵان بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە ناڕەزایی دەربڕینەکان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن تاوتوێ بکات و بە شەفافیەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکات، هەروەها لەو کۆمیسیۆنە داوای کردووە لە چوارچێوی یاسادا دەرەنجامەکانی هەڵبژادرن تاوتوێ بکات.

لێژنەی دەوڵەت داوا لە ڕەوتە سیاسییەکان و هاوڵاتییانی عێراقی دەکات لە ڕێگای یاساییەوە ناڕەزاییەکانی خۆیان ڕابگەیێنن و جەختیش دەکاتەوە یەکەمایەتیی ئەوان بەرگری کردن و پاراستنی ئیرادە و خواستی دەنگدەرانە.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14359

Your Comment

You are replying to: .
captcha