دەنگۆی کۆچی دواییی عادل موراد بڵاو ده‌بێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و ده‌نگۆی كۆچیی دوایی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا ئەو هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە و میدیاکانی یەکێتی دەڵێن لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عادل موراد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی و ماوه‌یێكه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی چووه‌ته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و چه‌ند مانگێكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكداندایه‌ و ژماره‌یێک ده‌زگای ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتییان بڵاو كرده‌وه‌.

زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "عادل موراد، کۆچی دوایی نەکردووە، ئەگەر کۆچی دوایی بکات، ئێمە بەشێوەیێکی فەرمی بڵاوی دەکەینەوە، بۆیە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە".

گوتیشی: "عادل موراد، دۆخی تەندروستیی زۆر خراپە و ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە بێگومان ھەرکاتێک ڕەوشی تەندرووستیی باش بێت، ئەو کاتە دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان".

ئاشكراشی كرد كه‌ عادل موراد، ماوەی چەند مانگێکە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، بەڵام ئێستا ئەو نەخۆشییە تەشەنەی سەندووە.

هەر لەو بارەیەوە لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایگەیاند:" بەهۆی كاریگەریی نەخۆشییەكەی، ڕۆژی 17ی 5ی 2018، باری تەندروستیی عادل موراد ناجێگیر بووە، لەئێستاشدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14358

Your Comment

You are replying to: .
captcha