كوردێک خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق كاندید كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی عێراق له ‌ڤاتیكان ئاشكرای كرد، خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق كاندید كردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ عومه‌ر به‌رزنجی باڵیۆزی عێراق له ‌ڤاتیكان ڕایگه‌یاند: "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ من كه‌ خۆم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق كاندید كردووه‌، ئه‌وه‌ش له ‌پێناو بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق، پارێزگاری كردن له ‌سیستەمی دیموكراتی".

عومه‌ر به‌رزنجی دەڵێت: "له ‌ژێر دروشمی سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان، وه‌ک هاوڵاتییێک خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كه‌م".

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14352

Your Comment

You are replying to: .
captcha