بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عومه‌ر به‌رزنجی باڵیۆزی عێراق له ڤاتیكان ڕایگه‌یاند: "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من كه خۆم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق كاندید كردووه، ئه‌وه‌ش له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق، پارێزگاری كردن له سیستەمی دیموكراتی".
عومه‌ر به‌رزنجی دەڵێت: "له ژێر دروشمی سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان، وه‌ک هاوڵاتییێک خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كه‌م".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment