هێزە دانمارکییەکان تا کۆتایی پاییز عێراق چۆڵ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئازاد کرانی زۆرینەی ناوچەکانی عێراق لە بندەستی داعش، وەزارەتی بەرگریی دانمارک ڕایگەیاند: تا کۆتایی پاییز هێزەکانی ئەو وڵاتە بەرەبەرە لە عێراق دەچنە دەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی دانمارک پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەیاننامەیێکی دەرکر و تێیدا ڕایگەیند: پاش ئازاد کرانی زۆرینەی ناوچەکانی عێراق لە بندەستی داعش، تا کۆتایی پاییز هێزەکانی ئەو وڵاتە کە نزیک لە 60 کەسن بەرەبەرە لە عێراق دەچنە دەر.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە 180 هێزی دیکەی دانمارک لە بنکەی ئاسمانیی "ئەسەد" لە عێراق دەمێننەوە و چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیماناندا درێژە پێدەدەن.

سەرچاوە: ڕۆیتێرز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14349

Your Comment

You are replying to: .
captcha