وڵاتانی ئیسلامی وەڵامی جەنایەتەکانی ڕەژیمی زایۆنی بدەنەوە

بەشی ئێران- حەسەن ڕوحانی رۆژی چوارشەممە لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی دا بەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبێ بەرامبەر بە کوشتوبڕ کردنی مرۆڤەکان و کردەوە دڕندانەکانیان لە ناوچەکە وەڵامدەر بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆحانی وتیشی: ئەوە هەنگاوە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ قودس هەڵیگرتووە، نایاساییە و هۆی تووڕە بوونی خەڵکی فەلەستین و ناڕەزایی موسڵمانانی دیکەیە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بە داخەوە بۆچوون و مەزەندەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە دروست نەبووە و پێی وایە بە بەرگری کردن لە ڕژێمی زایۆنی دەتوانێ ئاگری بزووتنەوەی خۆراگریی گەلی فەلەستین بکوژێنێتەوە.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" یش لەو وتووێژە تەلەفۆنییەدا ، جەنایەتی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنیی دژ بە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستینی بە جێی داخ و مەخابن زانی و وتی: ئەم کوشتوبڕە کە ڕژێمی زایۆنی وەڕێخستووە ئەنجامی هەنگاوە بێ هزرەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بووە و زایۆنییەکانی هان داوە بۆ جەنایەت کردن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14347

Your Comment

You are replying to: .
captcha