بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی فیگەن یوکسەکداغ لە زیندانی سینجان لەلایەن دادگای سزای قورسی ئەنقەرەوە دەستی پێکرد و تا ئێستا بەردەوامیی هەیە.
یوکسەکداغ وتی: حکوومەت ئێمەی دەستگیرکرد، بەڵام ئایا توانیان هەدەپە-ش بێدەنگ بکەن، دەنگی هەدەپە بە دەستگیر کردنمان کپ نابێت، پاش ساڵ و نیوێک لە دەستگیر بوونی دەمیرتاش، ئێستاش لە ئاستی سەرەوەدا لە سیاسەتی وڵاتدا جێدەگرێت.
ناوبراو وتیشی: داوای مۆڵەتی چوونەدەرەوە بۆ خۆم ناکەم، بەڵکوو ئەو داوایەم بۆ دەمیرتاشە، چوونکە ئیرادەی دەیان ملیۆن کەسە و دەبێت لە دۆخێکی ئازاددا بۆ هەمووان پروپاگەندە بکات.
یوکسەکداغ ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە ئیرادەی ئەو خەڵکەین، ئێمە بەڕۆحمان هەڵگری دەنگی خەڵکین، ئێمە تێکناشکێین و لەسەر پێیانین، وەک هێزێکی دەسەڵاتدار نین بەڵکوو دەنگی خەڵکین و بیرکردنەوەی ئەوان دەگوازینەوە.
ناوبراو باسی ئەوەشی کرد: دەسەڵات حەز ناکات هیچ شتێکی باش لەم وڵاتەدا ڕووبدات، هیچ حەز بە فرەڕەنگی لە هەڵبژاردنەکەدا ناکات، لە ٧ی جووندا شەڕیان لەدژمان دەست پێکرد، چوونکە دەسەڵاتدارییەکەیانمان لاوازکرد، ئێستاش هەر لەبەر ئەو دادگایی دەکرێین.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئوورنسل
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment