کاردانەوەی هەولێر بە ئەگەری پێکهێنانی هێزی چەکداری لەلایەن گۆڕانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی هەمبەر ئەگەری پێکهێنانی هێزی چەکداری لەلایەن گۆڕانەوە پیشان دا و وتی ئەو هەوڵە نایاساییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار بابان، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تاوەكوو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان داوای مۆڵەتی دروست كردنی هێزی چەكداری نەكردووە.

بەختیار بابان، راوێژكار لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە وتیشی: "دروست كردنی هێزی چەكداری لەلایەن هەر هێزێكەوە بێت رێگەپێدراو نییە".

ئەو راوێژكارەی وەزارەتی ناوخۆ گوتیشی "ئەو هێزە چەكدارەی كە لە كوردستاندا هەیە لە چوار چێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا رێكخراوە ‌و بەناوی پاسەوانی هەرێم، جگە لەوە دروست كردنی هیچ هێزێک رێگەپێدراو نییە".

دوای دروست بوونی ئاڵۆزیی ‌و تەقە، بەهۆی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شەوی 12-5-2018 لە گردی زەرگەتەی مەكۆی سەرەكیی گۆڕان لە سلێمانی، دەنگۆیی دروست كردنی هێزی چەكدار لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە دروست بووە، بەڵام هێشتا بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە ئەوەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14343

Your Comment

You are replying to: .
captcha