نێچیرڤان بارزانی: بەم نزیکانە شاندی کوردستان دەچێتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش کۆتایی هاتنی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق جمووجووڵی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی ئایندەی عێراق دەستی پێکردووە و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە ماوەیێکی نزیکدا وەفدی ئەوان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ هەموو لایەنەکان قسە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە گوتی "تاوەکوو ئێستا نێوانێکی جێگیرمان لەگەڵ هەموو هاوپەیمانان هەیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بەشێوەیێکی رەسمی نەکەوتووینەتە رێککەوتن، بە دڵنیاییەوە لە ماوەیێکی نزیکدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان قسە دەکەین".

نێچیرڤان بارزانی باسی ناوەڕۆکی هاتنی برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەولێر دەکات کە لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق چیی گوتووە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی "لەگەڵ مەکگۆرک یەکدیمان بینیوە، بێگومان لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا قسەمان کردووە، ئەوانیش ئەوەی دەیانەوێت پێکهێنانی حکوومەتێکە کە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی عێراقدا بێت، لەو چوارچێوەیە سەیری دەکەن، من هەستم نەکرد ڤیتۆیان لەسەر کەس هەبێت، هەستم نەکرد کە تەفزیلی هیچ لایێک بەسەر لایێکی دیکە بکەن".

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان لایەنە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەموویان 58 کورسیان بەدەست هێناوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا دەکات ئەم جارە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق کورد مەرجی خۆی هەبێت، بەشێوەیێک بەبێ کورد کەس نەتوانێت لە بەغدا بڕیار بدات.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتوویەتی "ئەگەر مافی ڤیتۆمان نەدەنێ، حکوومەتی زۆرینە و کەمینەش بسەپێنن، بۆ هەرێمی کوردستان لاسەنگییێکی گەورە دروست دەبێت لە پرۆسەی سیاسی و حکومڕانی بۆ پەرلەمانی عێراق".

سەرچاوە: ڕووداو

News Code 14325

Your Comment

You are replying to: .
captcha