کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی بی بی سی بڵاوی کردوووه‌ته‌وه کۆمپانیای فۆرد له هه‌وڵی دروست کردنی ئۆتۆمبێلێکی زیره‌کدایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنشینه نابیناکانی ئۆتۆمبێله‌که هه‌ست به دیمه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه بکه‌ن.
ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه نموونه‌ی دروستکراوی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله که به ناوی (هه‌ست به دیمه‌نه‌کان بکه) به‌رهه‌م هێنراوه و به که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌ند وێنه به کۆنتراستی باڵا له‌سه‌ر گڵۆپه‌کانی (LED)دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که کۆپی ده‌که‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه سه‌رنشینه نابیناکانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله ده‌توانن به ده‌ست لێدان له شووشه‌ی ئۆتۆمبێله‌که به خێرایی جۆراجۆر هه‌ست به سێبه‌ری له‌رینه‌وه خۆڵه‌مێشییه‌کان بکه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ڕوو تایبهتمهندییێکیتری ئه‌و ئۆتۆمبێله ئه‌وه‌یه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامێرێکی ده‌نگی زیره‌ک تایبه‌تمه‌ندی دیمه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که بۆ سه‌رنشینه نابیناکان ڕوون ده‌کرێته‌وه و ده‌گوازرێته‌وه.
کۆمپانیای دروست کردنی ئۆتۆمبێلی فۆرد له ئیتاڵیا به هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای جی تی بی و کۆمپانیایێکی ناوچه‌یی پلانی دروست کردنی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌یان داڕشتوووه.
لای خۆشیه‌وه په‌یمانگای نیشتمانیی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا بۆ که‌سانی نابینا که په‌یمانگایێکی خێرخوازییه پێشوازی له‌و بیرۆکه‌یه کردوووه و ڕایگهیاندوووه هه‌وڵه‌کانی ئه‌و کۆمپانیانه به‌رز ده‌نرخێنێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment