سەعدی پیرە: یەكێتی ‌و گۆڕان بۆ چارەسەری گرژییەكان گفتوگۆ دەكەن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای‌گەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆ دەكەن بۆ چارەسەری كێشە و گرژییەكان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی كۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانی راشی‌گەیاند: گفتوگۆكان چەند رۆژێكە بەردەوامی هەیە، بەردەوامیش دەبن كە هەر دوولا جەخت دەكەنەوە كێشەكان دەبێت چارەسەر بن.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كە هاوكات وتەبێژی ئەو حیزبەیە، ئەوەشی راگەیاند: بەرژەوەندیی هیچ لایێک نییە كە كێشە لە ناوچەكە هەبێت، بۆیە هەوڵی چارەسەری دەدەن.

ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیێنرا، گرژی كەوتە نێوان گۆڕان‌ و یەكێتی كە گرژییەكانیش بەردەوامی هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەی سلێمانی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14314

Your Comment

You are replying to: .
captcha