بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی كۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانی راشیگەیاند: گفتوگۆكان چەند رۆژێكە بەردەوامی هەیە، بەردەوامیش دەبن كە هەر دوولا جەخت دەكەنەوە كێشەكان دەبێت چارەسەر بن.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كە هاوكات وتەبێژی ئەو حیزبەیە، ئەوەشی راگەیاند: بەرژەوەندیی هیچ لایێک نییە كە كێشە لە ناوچەكە هەبێت، بۆیە هەوڵی چارەسەری دەدەن.
ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیێنرا، گرژی كەوتە نێوان گۆڕان و یەكێتی كە گرژییەكانیش بەردەوامی هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەی سلێمانی.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment