بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە وەڵامی پرسیارێکی داوەتەوە لەباەری هەڵویستی ئەو بۆ ئامادە بوونی مەکگۆرک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و وەبیری هێنایەوە: ئەو پرسە زۆر سەیر نییە.
ناوبراو لەبارەی ئەگەری دەستێوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردن و ئامادەبوونی مەکگۆرک پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە عێراق وتی: پرسی ناشیرین ئەوەیە کە دەستێوەردان لە کاروباری عێراق دەکەن، ئەگەر مانەوەی مەکگۆرک درێژ بێتەوە پرسەکە ناشیرینتر دەبێت.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە مەکگۆرک لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ ژمارەیێک بەرپرس و سەرکردەی سیاسیی عێراق لەوان سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان و عەمار حەکیم سەرکردەی ڕەوتی حیکمە کۆ بووەوە.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment