دەستێوەردانی مەکگۆرک لە کاروباری عێراق ناشیرینە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەکردەی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق بۆ دەستێوەردان لە کاروباری عێراقە و زۆر ناشیرینە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە وەڵامی پرسیارێکی داوەتەوە لەباەری هەڵویستی ئەو بۆ ئامادە بوونی مەکگۆرک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و وەبیری هێنایەوە: ئەو پرسە زۆر سەیر نییە.

ناوبراو لەبارەی ئەگەری دەستێوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردن و ئامادەبوونی مەکگۆرک پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە عێراق وتی: پرسی ناشیرین ئەوەیە کە دەستێوەردان لە کاروباری عێراق دەکەن، ئەگەر مانەوەی مەکگۆرک درێژ بێتەوە پرسەکە ناشیرینتر دەبێت.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە مەکگۆرک لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ ژمارەیێک بەرپرس و سەرکردەی سیاسیی عێراق لەوان سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان و عەمار حەکیم سەرکردەی ڕەوتی حیکمە کۆ بووەوە.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14299

Your Comment

You are replying to: .
captcha