بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس مووسەوی وتەبێژی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرکردایەتیی "نووری مالیکی"، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا وتی: ئەنجامی گشتی هەڵبژاردن پیشان دەدات کە دەوڵەتی یاسا لە باری ژمارەی کورسییەوە دانەبەزیوە و بەڵکوو لایەنگرانی زۆرتر بوونەتەوە و کاتێک دەنگەکان کۆ بکرێنەوە دەبینین دەنگەکان زیاترن لە کۆی دەنگەکانی خولی ڕابردوو.
مووسەوی لەو بارەیەوە زیادی کرد: لیستەکانی دیکە ئەگەرچی کورسییەکانیان لە 40 یا 50 زیاتر ببێت بەم حاڵەشەوە ئەوان نە سەرکردایەتی و نە کاریزمای پێویستیان بۆ گەیشتن بە لووتکەی دەسەڵات نییە.
وتەبێژی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هەروەها ڕاشیگەیاند: ژمارەیێک لە لیستەکان ناتوانن سەرنجی لیستەکانی دیکە وەکوو کوردەکان و ئەهلی سوننە ڕابکێشن، بۆیەش دەبینین کە ژمارەی کورسییەکان، وەکوو سەرکردە مێژووییەکان گرینگ نین و مۆتۆری سەرەکی دەسەڵات لە دەستی سەرکردە مێژووییەکاندایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment