هەندێک لە ڕەوتە براوەکان، سەرکردە و کاریزمای پێویستیان بۆ دەسەڵەتداری نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: هەندێک لە ڕەوتە براوەکانی هەڵبژاردن، سەرکردە و کاریزمای پێویستیان بۆ دەسەڵەتداری لە عێراقدا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس مووسەوی وتەبێژی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرکردایەتیی "نووری مالیکی"، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا وتی: ئەنجامی گشتی هەڵبژاردن پیشان دەدات کە دەوڵەتی یاسا لە باری ژمارەی کورسییەوە دانەبەزیوە و بەڵکوو لایەنگرانی زۆرتر بوونەتەوە و کاتێک دەنگەکان کۆ بکرێنەوە دەبینین دەنگەکان زیاترن لە کۆی دەنگەکانی خولی ڕابردوو.

مووسەوی لەو بارەیەوە زیادی کرد: لیستەکانی دیکە ئەگەرچی کورسییەکانیان لە 40 یا 50 زیاتر ببێت بەم حاڵەشەوە ئەوان نە سەرکردایەتی و نە کاریزمای پێویستیان بۆ گەیشتن بە لووتکەی دەسەڵات نییە.

وتەبێژی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هەروەها ڕاشیگەیاند: ژمارەیێک لە لیستەکان ناتوانن سەرنجی لیستەکانی دیکە وەکوو کوردەکان و ئەهلی سوننە ڕابکێشن، بۆیەش دەبینین کە ژمارەی کورسییەکان، وەکوو سەرکردە مێژووییەکان گرینگ نین و مۆتۆری سەرەکی دەسەڵات لە دەستی سەرکردە مێژووییەکاندایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14296

Your Comment

You are replying to: .
captcha