ده‌میرتاش: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد تاکه‌ ڕێگه‌ی ئارامیی گه‌لانی تورکیایه‌

به‌شی تورکیا- کاندیدى هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى تورکیا ڕای‌گه‌یاند: چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد تاكه‌ ڕێگه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی گه‌لانی توركیایه‌ و ئه‌و کێشه‌یه‌ش به ‌شێوه‌یێكی ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ کارنامه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیدا بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى تورکیا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردوووه‌ توركیا بوووه ‌به ‌وڵاتێک كه ‌ئاینده‌ی نابینرێت و ده‌شڵێت پلانێكی به‌په‌له بۆ ده‌رباز بوونی تورکیا داده‌نێت.

ده‌میرتاش له‌باره‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاش باسى له‌وه‌ کردوووه‌ ئه‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان به‌ ڕێگاى گفتوگۆ و ئاشتییانه ‌به‌ڕێوه‌ ده‌بات و كۆتایی به ‌هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر تورکیا دێنن.

جه‌ختیشی کردوووه‌ته‌وه‌ ده‌یه‌وێت كۆتایی به ‌سیسته‌می تاكه‌كه‌سی بهێنێت و بۆ زۆر ئه‌ركى دیکه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆک كۆمار به‌ڵام له ‌كۆتاییی ماوه‌ی خۆیدا به ‌چاكه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ماڵئاوایی ده‌كات.

بڕیاره‌ ٢٤ی حوزه‌یرانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانیی تورکیا به‌ڕێوه‌ بچێت و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی هه‌ده‌په‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا و به‌ پاڵێوراوێکی به‌هێزی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له ‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت که‌ ئێستا له ‌ناو زیندانی تورکیادایه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14292

Your Comment

You are replying to: .
captcha