بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لهو ڕوونکردنهوهدا ڕایدهگهیێنێت: "‎دوو ڕۆژە هەڵبژاردن كۆتایی هاتوووە و بەرە بەرە، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە، ڕادەگەیێنرێ.
‎یەكێتی وەكوو هەمیشە، بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، چ لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەنگی زۆرتر و چ لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەنگی كەمتریان لە لیستی (١٦٢) هێناوە مامەڵە دەكات.
‎ئەوەی جێی داخە لامان، نەک پڕوپاگەندە، بەڵكوو نامەی ڕەسمی بۆ نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و كونسوڵخانەكانی هەرێمی كوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە نێردراوە، گوایە یەكێتی بەنیازە پەلاماری عەسكەریان بدات. لە كاتێكدا سەراپا ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەكەینەوە، لە هەمان كاتدا لە حكوومەت و لەناو یەكێتی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە پاراستنی ئاسایشی كوردستان و سەروەری یاسا.
ئهمهش دهقی ڕوونكردنهوهكهیه :
‎جەماوەری ئازادیخوازی كوردستان
‎دوو ڕۆژە هەڵبژاردن كۆتایی هاتوووە و بەرە بەرە، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە، ڕادەگەیهنرێ.
‎یەكێتی وەكوو هەمیشە، بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، چ لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەنگی زۆرترو چ لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەنگی كەمتریان لە لیستی (١٦٢) هێناوە مامەڵە دەكات.
‎ئەوەی جێی داخە لامان، نەک پڕوپاگەندە، بەڵكوو نامەی ڕەسمی بۆ نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و كونسوڵخانەكانی هەرێمی كوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە نێردراوە، گوایە یەكێتی بەنیازە پەلاماری عەسكەریان بدات. لە كاتێكدا سەراپا ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەكەینەوە لە هەمان كاتدا لە حكوومەت و لەناو یەكێتی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە پاراستنی ئاسایشی كوردستان و سەروەری یاسا.
‎هەرگیز یەكێتی، بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و یاساییەكان، هانا بۆ هێز نابات. هەردەم یەكێتی لە ناو شۆڕش و لەدوای ڕاپەڕینەوە، بەرگری لە خۆی كردوووە. بەرگریش مافی پیرۆزە، ئەو كێشەیەی لەسەر تەتەڵەی دەنگەكانیش بە ئامێری ئەلیكتڕۆنی كەوتۆتە ئاراوە، یەكێتی هەڵوێستی ڕۆشنە.
‎مادام، لە سەراپای عێراقدا گازاندەی تەزویر هەیە، یان لە سەراپای عێڕاقدا دادگای دەستووری بڕیاری تەتەڵە كردنەوەی دەنگەكان بدات، یان ناكرێ سلێمانی یان كەركووک بكرێتە قوربانی دابەزینی ڕێژەی دەنگی چەند لایەنێكی سیاسی.
‎سەبارەت بە كەركووكیش، یەكێتی داوا دەكەین ئەنجامی هەڵبژاردن هەر وەكوو جارەكانی تری عێراق قبوڵ بكرێ. سكاڵای لایەنەكانیش با كۆمسیۆنی باڵا، بەپێی یاسا و ڕێسای پەسندكراو، مامەڵەیان لەگەڵدا بكات، دانیشتوان و پێكهاتەكانی كەركووک، سەرەڕای دۆخی نەخوازراوی ئاسایش لە شارەكەدا، ئەركی دیموكراسی خۆیان جێبەجێ كردوووە. هەقوایە، ڕێز لە هیمەت و دڵسۆزی دانیشتوانی كەركووک بە كورد و عەرەب و توركمان و مەسیحییەكان بگیرێ، نەک بۆ ئامانجی حزبایەتی، ڕەنج و ماندووبوونی خەڵک، فەرامۆش بكرێ.
‎ئەی جەماوەری كوردستان و عێراق
‎وا دوا ئەنجامی هەڵبژاردن ساغ دەبێتەوە. ئیتر كاتی وەلانانی ناكۆكییەكان و داخستنی دەرگای قۆناغی پێش هەڵبژاردن و كردنەوەی دەروازەی قۆناغی نوێی ئێستایە، بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركە هاوبەشەكانمان لە عێڕاقی دوای سەركەوتن بە سەر داعش و لە كوردستانی فیدڕاڵدا.
‎هەموو لایێكیش دەزانن كە یەكێتی بە نەخشە دەنگەكانی دابەزیوە و ئەندامانی پەڕلەمانیشی كەمی كردوووە، بەڵام جگە لە ڕێگای یاسایی و ئسووڵی، هیچ كاردانەوەیەكمان نەبوووە.
‎بەهیوای سەركەوتن
‎مەكتەبی سیاسی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان
١٥/٢/٢٠١٨
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment