ڕوونكردنەوەی مەكتەبی سیاسیی یەکێتی لە سەر پڕوپاگەندەی هێرشی عەسكەری و دۆخی كەركووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ‌ڕوونكردنه‌وه‌یێكی مەكتەبی سیاسیی یه‌كێتی كه‌ وێنه‌یێكی بۆ SNN نێردراوه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سەراپا ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەكەینەوە كه‌ گوایە، یەكێتی بەنیازە پەلاماری عەسكەری بكاته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ نامەی ڕەسمی بۆ نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و كونسوڵخانەكانی هەرێمی كوردستان ناردوووه‌ .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و ڕوونکردنه‌وه‌دا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "‎دوو ڕۆژە هەڵبژاردن كۆتایی هاتوووە و بەرە بەرە، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە، ڕادەگەیێنرێ.

‎یەكێتی وەكوو هەمیشە، بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، چ لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەنگی زۆرتر و چ لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەنگی كەمتریان لە لیستی (١٦٢) هێناوە مامەڵە دەكات.

‎ئەوەی جێی داخە لامان، نەک پڕوپاگەندە، بەڵكوو نامەی ڕەسمی بۆ نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و كونسوڵخانەكانی هەرێمی كوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە نێردراوە، گوایە یەكێتی بەنیازە پەلاماری عەسكەریان بدات. لە كاتێكدا سەراپا ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەكەینەوە، لە هەمان كاتدا لە حكوومەت و لەناو یەكێتی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە پاراستنی ئاسایشی كوردستان و سەروەری یاسا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه‌ :

‎جەماوەری ئازادیخوازی كوردستان

‎دوو ڕۆژە هەڵبژاردن كۆتایی هاتوووە و بەرە بەرە، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە، ڕادەگەیه‌نرێ.

‎یەكێتی وەكوو هەمیشە، بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، چ لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەنگی زۆرترو چ لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەنگی كەمتریان لە لیستی (١٦٢) هێناوە مامەڵە دەكات.

‎ئەوەی جێی داخە لامان، نەک پڕوپاگەندە، بەڵكوو نامەی ڕەسمی بۆ نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و كونسوڵخانەكانی هەرێمی كوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە نێردراوە، گوایە یەكێتی بەنیازە پەلاماری عەسكەریان بدات. لە كاتێكدا سەراپا ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەكەینەوە لە هەمان كاتدا لە حكوومەت و لەناو یەكێتی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە پاراستنی ئاسایشی كوردستان و سەروەری یاسا.

‎هەرگیز یەكێتی، بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و یاساییەكان، هانا بۆ هێز نابات. هەردەم یەكێتی لە ناو شۆڕش و لەدوای ڕاپەڕینەوە، بەرگری لە خۆی كردوووە. بەرگریش مافی پیرۆزە، ئەو كێشەیەی لەسەر تەتەڵەی دەنگەكانیش بە ئامێری ئەلیكتڕۆنی كەوتۆتە ئاراوە، یەكێتی هەڵوێستی ڕۆشنە.

‎مادام، لە سەراپای عێراقدا گازاندەی تەزویر هەیە، یان لە سەراپای عێڕاقدا دادگای دەستووری بڕیاری تەتەڵە كردنەوەی دەنگەكان بدات، یان ناكرێ سلێمانی یان كەركووک بكرێتە قوربانی دابەزینی ڕێژەی دەنگی چەند لایەنێكی سیاسی.

‎سەبارەت بە كەركووكیش، یەكێتی داوا دەكەین ئەنجامی هەڵبژاردن هەر وەكوو جارەكانی تری عێراق قبوڵ بكرێ. سكاڵای لایەنەكانیش با كۆمسیۆنی باڵا، بەپێی یاسا و ڕێسای پەسندكراو، مامەڵەیان لەگەڵدا بكات، دانیشتوان و پێكهاتەكانی كەركووک، سەرەڕای دۆخی نەخوازراوی ئاسایش لە شارەكەدا، ئەركی دیموكراسی خۆیان جێبەجێ كردوووە. هەقوایە، ڕێز لە هیمەت و دڵسۆزی دانیشتوانی كەركووک بە كورد و عەرەب و توركمان و مەسیحییەكان بگیرێ، نەک بۆ ئامانجی حزبایەتی، ڕەنج و ماندووبوونی خەڵک، فەرامۆش بكرێ.

‎ئەی جەماوەری كوردستان و عێراق

‎وا دوا ئەنجامی هەڵبژاردن ساغ دەبێتەوە. ئیتر كاتی وەلانانی ناكۆكییەكان و داخستنی دەرگای قۆناغی پێش هەڵبژاردن و كردنەوەی دەروازەی قۆناغی نوێی ئێستایە، بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركە هاوبەشەكانمان لە عێڕاقی دوای سەركەوتن بە سەر داعش و لە كوردستانی فیدڕاڵدا.

‎هەموو لایێكیش دەزانن كە یەكێتی بە نەخشە دەنگەكانی دابەزیوە و ئەندامانی پەڕلەمانیشی كەمی كردوووە، بەڵام جگە لە ڕێگای یاسایی و ئسووڵی، هیچ كاردانەوەیەكمان نەبوووە.

‎بەهیوای سەركەوتن

‎مەكتەبی سیاسی

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

١٥/٢/٢٠١٨

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14286

Your Comment

You are replying to: .
captcha