به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کوشتوبڕی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له لایه‌ن ڕژیمی زایۆنیی ئیسرائیل له غه‌ززه، پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پڕۆژه‌یێکیان له ژێر ناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانی تورکیا-ئیسرائیل بۆ په‌رله‌مانی تورکیا پێشنیار دابوو که به ده‌نگی نه‌رێنیی نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ڕه‌ت کرایه‌وه.
عه‌لی شوکر نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له کاردانه‌وه به‌و بڕیاره‌ی نوێنه‌رانی ئاک‌پارتی و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانی نێوان تورکیا-ئیسرائیل به ده‌نگی نه‌رێنیی نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه. پارتی داد و گه‌شه به ڕێککه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل درێژه ده‌دات.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش کوشتوبڕی هاووڵاتییانی تورکیا له که‌شتی مه‌ڕمه‌ڕه له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه پارتی داد و گه‌شه پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانی نێوان ئیسرائیل و تورکیای ڕه‌ت کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment