​ده‌میرتاش: هه‌ڵبژاردنی تورکیا له‌م کاته‌دا به‌ پاکى به‌ڕێوه ‌ناچێت

به‌شی تورکیا- هه‌ده‌په‌ سروودێکى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى بڵاو کرده‌وه‌ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشیش ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا له‌م کاته‌دا به‌ پاکى به‌ڕێوه ‌ناچێت به‌هۆى یاساى بارى نائاسایی و سیاسه‌تى جیاکارى که‌ له‌ تورکیا جێبه‌جێ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سرووده‌که‌ى هه‌ده‌په‌ به‌ ناوى "ئێمه‌ لێره‌ین" به‌ زمانى کوردییه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى تورکیا که‌ بڕیاره‌ له‌ ٢٤ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه ‌بچێت.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که‌ کاندیدى هه‌ده‌په‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا و ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێکه‌ له‌ زینداندایه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: گه‌ل له‌ پشتى ده‌وه‌ستێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ زینداندایه‌ پێویسته‌ هه‌موو ماڵێک ببێته‌ که‌مپینى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى.

ده‌میرتاش که‌ له‌ زیندانى ئه‌درنه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێوه ‌ده‌بات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه‌ ئه‌و دۆخه‌ى که‌ ئه‌وى تێدایه‌ پێشێلکارى ماف و ئازادییه‌ و گومانى له‌وه‌ نییه‌ که‌ خه‌ڵک پشتیوانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14274

Your Comment

You are replying to: .
captcha