ئه‌مریکا بۆ دوور کردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ ساحه‌ی سیاسیی عێراق هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی سادقوون له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه‌ بۆ دوور کردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ ساحه‌ی سیاسیی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ دوور کردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری له‌ ساحه‌ی سیاسیی عێراق به‌ بۆنه‌ی ترس له‌ حه‌شدی شه‌عبی.

ناوبراو ده‌شڵێت: له‌مدواییه‌دا واشنتۆن به‌ ئامانجی کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی عێراق و ئه‌و هاوپه‌یمانییانه‌ی که‌ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌بن هه‌ندێک کاری ئه‌نجام داوه‌ که‌ ئه‌م کارانه‌ش به‌شێک له‌ نه‌خشه‌ و به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکایه‌ بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌که‌.

حه‌سه‌ن سالم ڕاشی‌گه‌یاند: واشنتۆن داوای پڕۆسه‌یێکی سیاسی له‌ عێراق ده‌کات که‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ڤگرییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ یه‌ک بگرێته‌وه‌ و له‌ چوونی به‌هێزانه‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ ساحه‌ی سیاسیی عێراق ده‌ترسێت هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌ هه‌موو ئه‌و کارتانه‌ یاری بکات که‌ به‌ده‌ستی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و هه‌وڵه‌کانی بۆ دوور کردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی فه‌تح -که‌ زۆربه‌یان له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ دژ به‌ تیرۆریزم و داعش شه‌ڕیان کردوووه‌ و نه‌خشه‌ و پلانه‌کانی ئه‌مریکا- زایۆنیزمیان بێئاکام هێشتۆته‌وه‌- ده‌خاته‌ گه‌ڕ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14262

Your Comment

You are replying to: .
captcha