کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون له دوایین کاژێره‌کانی شه‌وی ڕابردوو بنکه‌ی هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ی یۆکاری کۆلۆ له ناوچه‌ی خهلهفتی پارێزگای شانلی ئۆرفا به ڕاکت کرایه ئامانج.
له‌و هێرشه‌دا 2 هێزی تورکیا بریندار بوون که بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حکوومی خهلهفتی گوازرانه‌وه.
شایانی باسه؛ هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا بۆ ده‌ستگیر کردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان له ناوچه‌که ده‌ست پێکردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment