هاویشتنی ڕاکت به‌ره‌و بنکه‌ی هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له‌ پارێزگای شانلی ئۆرفا

به‌شی تورکیا- له‌ دوایین کاژێره‌کانی شه‌وی ڕابردوو بنکه‌ی هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ی یۆکاری کۆلۆ له‌ ناوچه‌ی خه‌له‌فتی پارێزگای شانلی ئۆرفا به‌ ڕاکت کرایه‌ ئامانج.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون له‌ دوایین کاژێره‌کانی شه‌وی ڕابردوو بنکه‌ی هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ی یۆکاری کۆلۆ له‌ ناوچه‌ی خه‌له‌فتی پارێزگای شانلی ئۆرفا به‌ ڕاکت کرایه‌ ئامانج.

له‌و هێرشه‌دا 2 هێزی تورکیا بریندار بوون که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حکوومی خه‌له‌فتی گوازرانه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا بۆ ده‌ستگیر کردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ست پێکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14254

Your Comment

You are replying to: .
captcha