بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتەشی ئەمریکا ئەو بنکە سەربازییەی لە ناوچەی «بدیعە الشفا» لە دەیرەزوور دامەزراندووە و بە چەکی قورس تەیاری کردووە.
شایانی باسە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور و چۆمی فورات لە باری سەرچاوەی سروشتی و نەوت و گازەوە یەکێک لە ناوچە دەوڵەمەندەکان دێتە ئەژمار و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک پاش ئازاد کردنی ئەو ناوچەیە لە ژێر دەستی داعش چەندین جار لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە و شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا دروست بووە و هەمیشە لەو شەڕانەدا هاوپەیمانان یارمەتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکیان داوە.
سەرچاوە: هاورا نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment