پێنج سێناریۆ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن ڕای‌گه‌یاند: 5 سێناریۆ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌)ی خۆیدا ئاماژه‌ی دایه‌ بوونی 5 سێناریۆ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق و نووسیی: سێناریۆی یه‌که‌م پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوان موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی هادی عامری و هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراقه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات زیادی کرد: سێناریۆی دووهه‌م، به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانیی سه‌در و عه‌بادی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ژماره‌یێک له‌ پارته‌ بچووک و گه‌وره‌ کوردستانییه‌کان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنێکی په‌رله‌مانیی گه‌وره‌تر و پاشان پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه‌ و سێناریۆی سێهه‌م هاوپه‌یمانیی نێوان عه‌بادی، مالیکی پارته‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ و کوردستانییه‌ بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنێکی گه‌وره‌تر که‌ ده‌بێته‌ هۆی دانانی هاوپه‌یمانیی سه‌در له‌ لیستی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان که‌ جێبه‌جێ بوونی ئاوه‌ها سێناریۆیێک زۆر دژوار ده‌بێت.

به‌ نووسینی ئه‌لحه‌یات سێناریۆی چواره‌م به‌کارهێنانی ئامێری پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ ساڵی 2014 و پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه‌یی له‌ لایه‌ن پارته‌ شیعه‌کان به‌ ئامانجی پێکهێنانی فراکسیۆنێکی گه‌وره‌تر و ناساندنی سه‌رۆک وزیرانی داهاتووی عێراقه‌.

سێناریۆی پێنجه‌مه‌ش هاوپه‌یمانیی مالیکی و عامریه‌ له‌گه‌ڵ پارته‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ و کوردستانی به‌ ئامانجی پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌تری په‌رله‌مانییه‌ که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی دوو لایه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سێناریۆوه‌ش دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14242

Your Comment

You are replying to: .
captcha