به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌ماڵ کۆچه‌ر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا به کاره‌ساتبار ناو بردنی ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه و وتی: ئێمه دڵنیا بووین که له پارێزگای دهۆک سه‌د هه‌زار ده‌نگ وه‌ده‌ست دێنین به‌ڵام له کاتی ژماردنی ده‌نگه‌کاندا ته‌نها 45 هه‌زار ده‌نگمان وه‌ده‌ست هێنابوو که ئه‌و بابه‌ته بۆ ئێمه قبووڵ نه‌کراو بوو.
کۆچه‌ر زیادیشی کرد: ئه‌ندامێکی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی که 15 که‌س بوون له یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان ده‌نگیان دابوو به‌ڵام له‌و ناوه‌نده‌دا هیچ ده‌نگێکمان مسۆگه‌ر نه‌کردبوو.
ناوبراو وتیشی: بڕیاره شاندێک له لایه‌ن 6 حیزبی کوردستانی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بچێته به‌غدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment