پارێزگاری که‌رکووک له‌ باره‌ی ڕوودانی کاره‌سات له‌ که‌رکووک هۆشداری دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری که‌رکووک ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه‌ی عێراق له‌ پارێزگای که‌رکووک به‌رده‌وامه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ڕوودانی کاره‌سات له‌و پارێزگایه‌ هۆشداری دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاکان جبووری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "عربی الجدید" ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دۆخی پارێزگای که‌رکووک پیشانده‌ری ڕوودانی کاره‌ساته‌ و وتی: خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی عێراق هێشتاکه‌ به‌رده‌وامه‌ و خۆپیشانده‌ران خوازیاری ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌و پارێزگایه‌ن.

جبووری زیادیشی کرد: خۆپیشانده‌ران، پارته‌ کوردستانییه‌کانیان به‌ ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن تاوانبار کردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14240

Your Comment

You are replying to: .
captcha