به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاتیلا کایا سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌خوازانی تورکیا ناسراو به ئۆجاقلار و نوێنه‌ری ئێستای ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له لێدوانێکدا به ڕاگه‌یاندنی دژایه‌تیی جیدی خۆی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی کۆمار له نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا، ڕایگه‌یاند: ده‌نگ به پارتی داد و گه‌شه و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری ئه‌و حیزبه نه‌ده‌ن. من ئاوه‌ها ده‌که‌م.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا به ڕاگه‌یاندنی دژایه‌تیی ئاشکرای خۆی به هاوکاریی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه ڕوونیشی کرده‌وه: هه‌ڵبژاردنی 24ی جوون به مانای به‌رده‌وام بوونی گشت‌پرسیی 16ی ئه‌یپڕیڵ ده‌بێت. هه‌ڵبژاردنێک به‌ڕێوه ده‌به‌ین، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێ به‌و که‌سانه‌ی که به سه‌روه‌ری گه‌ل، براوه‌یی یاسا، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، دیموکراسی، لائیسیته و ده‌سکه‌وته‌کانی مێژووی کۆماری تورکیا باوه‌ڕیان هه‌یه، پیشان بدات که به به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسییێک هه‌موو شتێک کۆتایی پێنههاتوووه. ئێمه له ڕه‌وتی گشتپرسیدا وه‌کوو ئه‌نجومه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌خوازی ئۆجاقلار بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی سیسته‌می تاکه که‌سی که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بۆ خۆی دایڕشتوووه، هه‌وڵمان داوه.
شیاوی ئاماژه‌یه، ئاتیلا کایا که له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌خوازی تورکیایه و ساڵانێکه سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێک له گرینگ‌ترین و گه‌وره‌ترین ئه‌نجومه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌خوازی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌ستۆدایه یه‌کێک له لایه‌نه نه‌یاره‌کانی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له ناوخۆی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا دێته ئه‌ژمار که ته‌نانه‌ت پێشتریش له جیابوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی مێڕاڵ ئاکشنه‌ر له پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ڕۆڵێکی گرینگی بینیوه به‌ڵام دواتر خۆی بواردوووه له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب و به نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment