بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لەو تویتەدا موقتەدا سەدر دەڵێت: "ئێمە بە دانایی و نیشتیمانپەروەرییەوە بەڕێوەین بۆ بە جێگەیاندنی ئیرادەی گەل لە پێناو دروست کردنی نەوەی نوێ بۆ ئەوەی گۆڕانێک بەرەو چاکسازی دروست بکەین، تا بڕیار بڕیاری عێراق بێت، ئەوکات بەیداغی سەرکەوتن بەرز بکەینەوە و بەغدادی پایتەخت ناسنامەمان بێت، سەرئەنجام جووڵانەوەی دیموکراتیانەی ئێمە بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی باوک ئاسای تەکنۆکراتی دوور لە حزبایەتی بێت".
لەم پۆستەدا موقتەدا سەدر ناوی زۆربەی زۆری لیست و لایەنە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی هێناوە.
لە نێو لایەنە کوردییەکان ئاماژەی بە جووڵانەوەی نەوەی نوێ و پارتی و گۆڕان کردوووە.
لەسەر ئاستی عێراقیش، ئاماژەی بە لیستەکەی نووری مالیکی و لیستەکەی هادی عامری کە لیستی سەرەکی حەشدی شەعبییە، نەکردوووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی ئەنجامیی بەرایی ١٠ پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق کە شەوی ڕابردوو کۆمیسیۆن بڵاوی کردەوە، موقتەدا سەدر براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە و پێش لیستی حەشدی شەعبی و لیستەکەی حەیدەر عەبادی و لیستەکەی نووری مالیکی و تەواوی لایەنەکانی تر کەوتوووە.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment