رووسیا لەڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ناکشێتەوە

بەشی ئێران/ کوردی- ڕۆژی 14ی ئایاری 2018 محمد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕووسیای کرد و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە رێز لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بگرێت و لەڕێککەوتنەکەدا بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد جەواد زەریف لە کۆبونەوەیێکی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا روسییەکەی لە مۆسکۆ ئاماژەی بەوە دا کە رووسیا و ئێران هەرچی پێویست بێت دەیکەن بۆ پاراستنی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە.

شیاوی ئاماژەیە پێشتر هەر بە مەبەستی تاقی کردنەوەی ڕای ئەندامانی واژۆکاری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، محەمەد جەواد زەریف سەردانی وڵاتی چینی کردبوو و بڕیاریشە پاش دیدارەکەی ڕووسیا بە سەردانێک بڕواتە چەند وڵاتێکی ئەورووپی و ڕای ئەو وڵاتانە لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاقی بکاتەوە ئەوەش لە بەر ئەوەی لە 8ی ئایاری 2018دا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لەڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14221

Your Comment

You are replying to: .
captcha